بەهارە سەر لەبەیانی زوو هەستا لە خەو مێزێکی شاعیرانەی جوانی لە باخچەکەدا ڕازاندبۆیەوە ، ئەو ڕۆژە زۆر سەرقاڵ دەکەوێتە بەر چاو ، کاتێ لەبەردەم ئاوێنەدە ڕادەوەستا ، خۆی حەیرانی خۆی دەبوو، بلوزێکی زەرد و تەنورەیەکی شینی لەبەردا بوو ، ئەوەندە جوان و سەرنج ڕاکێش بوو هەرکەس یەکجار چاوی پێی بکەوتایە دەست بەجێ عاشقی دەبێ، کاتێ زانی دایکی بێدار بووە، بانگی دایکی کرد بۆ باخچەکە، دایکی ڕۆیشتە باخچەکە و هەوای پاکی هەڵمژی، بەهارە بە خۆشحاڵییەوە وتی:
- دایە گیان ئەمەشەو خەوێکی خۆشت کرد؟
-ئەرێ ئازیزەکەم، ئەمشەو سەرحاڵ بووم.
-دایە گیان پێم وایە دکتۆرەکەت دکتۆرێکی بەتوانایە.
-دکتۆر سەبوری دکتۆرێکی زۆر شارەزایە.هەر لو ساتەدا زەنگی تەلەفون لێدرا ، بەهارە ویستی بەرەو تەلەفونەکە بڕوات، هاوکات لەگەڵ تەلەفونەکەدا زەنگی دەرگاکەش لێدرا ، بەهارە نەیدەزانی بەرەو کامیان بڕوات ، سەرەتا تەلەفونەکەی هەڵگرت.
-ئەلو.....ئەلو.......بێ ئەقڵی نەفام.
بەهارە زۆر بە توڕەییەوە ئەو قسەیەی کرد ، چونکە کەس وەڵامی نەدایەوە ، تەلەفونەکەی بە توندی داخستەوە ، بەهارە بەپەلە بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت، چاوی بە کەسێک کەوت کە شێتی کردبوو ، بە نیگەرانیەوە بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی هەنگاوی دەنا ، سەرسام بوو ، بەلایەوە ئاشنابوو ، هەموو ئەندامەکانی لەشی کەوتبووە لەرزین، بە دەنگێکی لەرزۆکەوە وتی:
-دکتۆر!
سلێمان چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد وەڵامی بداتەوە ، ئاوڕی دایەوە، بەهارە چاوی بڕییە ناوچەوانی و بەڕێزێکەوە سڵاوی لێکرد، دکتۆر بەرەو ڕووی وەچەرخاو بەخەندەیەکەوە وەڵامی دایەوە ، ماوەیەک چاویان بڕیە چاوانی یەکتر.
-سڵاو دکتۆر!
-سڵاو.سڵاوێکی پڕ لە میهر ە خۆشەویستی پێشکەش کرد، بەهارە ئەوەندە پەشۆکابوو نەیدەزانی چۆن وەڵامی بداتەوە، سلێمان وتی:
-هاتووم داوای لێبوردنت لێبکەم.
-لێبوردن؟!..... بۆچی؟!
-من نەدەبوو......کە......
بەهارە فەرمووی لێکرد:
-وەرە ژوورەوە خەریکین نانی بەیانی دەخۆین.
-ببورە بەم بەیانییە زووە سەر و حاڵم گرتوون، لەوە دەترسم ئەگەر درەنگ بێم نەتبینم.
بەهارە دەنگی بەرز کردەوە بەرەو دایکی و وتی:
-دایە گیان جەنابی دکتۆر هاتووە.خانمی بەیات بە سەرسامیەوە هەستایە سەرپێ و بەرەو سلێمان هەنگاوی نا.
-دکتۆر گیان فەرموو.
-سڵاو خانمی بەیات.
-سڵاو زۆر بەخێربێی.... فەرموو.
-نا ناڕەحتتان ناکەم، تەنها بۆئەوە هاتووم کە......
YOU ARE READING
شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚
Romanceسڵاو گوڵەکان ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم یارمەتی دەرم بن 💕✨ دەستپێک: 13/11/2022💕✨ کۆتایی:8/3/2023💕✨