بــەشـی سـی و حـەوتـەمــ🤍

27 6 0
                                    




-دکتۆر سەبوری؟

-بەڵێ خۆمم، ڕەنگە تۆش جەنابی ئومێدی درەخشان بیت؟

-بەڵێ، خۆشحاڵم بە ناسینت، بەخێربێیت.

-سپهەر نامەکەی بە زمانی منەوە نووسیوە، زۆر یەکمان خۆشدەوێت، لەم ئوتێلە نیشتەجێیە، بەداخەوە ئێستا.....

-ئێستا چی؟!.....چی بەسەرهاتووە؟!

-چاک وایە سەرەتا چاوت پێی بکەوێت، چاوەڕوانیت دەکات، پاشان پێکەوە قسە دەکەین، سواری ئەسانسۆرەکە بوون لە نهۆمی پێنجەمدا لە ئەسانسۆرەکە چوونە دەرەوە، فەرموور لێکرد بۆ ژوورەکەی.

-بێگومان ئێستا حەز دەکات تەنها خۆتان بن، دەستی ڕاست ژووری چوارەم.

سلێمان هەنگاو لەدوای هەنگاو لێدانی دڵی توندتر دەبوو، قاچی دەلەرزی، کاتێ دەرگاکەی کردەوە ڕاستەوخۆ چاوی پێی کەوت، پارچەیەکی سپی لەخۆی ئاڵاندبوو، زەرد و لاواز بوو بوو، دڵی سلێمانی هەژاند و فرمێسک بەچاوانیدا شەپۆلی بەست، سپهەر چاوی بڕییە پەنجەرەکە سەیری شەقامەکەی دەکرد، بە بیستنی دەنگی سلێمان ئاوڕی دایەوە، ماوەیەک باوەشیان بەیەکدا کرد و بە دەنگی بەرز دایانە قوڵپەی گریان، سپهەر زۆر بێ هێز و لاواز بوو، توانای گریانیشی نەمابوو.

-چیت بەسەر خۆتدا هێناوە؟.....بۆ وات لێ هاتووە؟

-قسە مەکە، پرسیاری ئاڵۆزیش مەکە، بهێڵە بگریم دڵم زۆر تەنگە!

-چی بووە؟!....چیتە؟

-نەخۆشم، ئازارم زۆرە.

-بۆچی بە دزیەوە ڕۆیشتیت؟! بۆچی نامەت نەدەنارد؟!

-پێویستم بە تەنیایی بوو، بەڵام ئیتر خۆم پێ ڕانەگیرا، کۆتایمە!

-ئەوە دەڵێی چی؟!....ئەو قسانە چییە، دەڕۆینەوە بۆ ماڵ، دایکم چاوەڕوانی تۆیە، باوکم خەریکە شێت دەبێت بۆت.

-خوابکات ئەو دەرفەتەم دەست بکەوێت، بەڵام ئێستا دەبێت لە نەخۆشخانەدا بخەوم، نەشتەرگەریەک ژیان و مەرگم دەست نیشان دەکات، گەر نەشتەرگەریەکە سەرکەوتوو نەبێ ئەوا....

-وامەڵێ! نامەوێ گوێم لەو قسانە بێ، چاک دەبیتەوە!

سپهەر گرێیەک لە مێشکیدابوو، سات لەدوای سات لە مەرگ نزیکی دەکردەوە، لەتاو ئازار سەری دەکێشا بە دیواردا، لە قژی دەنەوی و دەکڕوزایەوە، هەر لەبەر ئەو هۆیەش سەریان سفر کردبوو، بۆ ئەوەی لە قژی نەنەوێ، دوو کاتژمێر لە ژوورەکەدا بە تەنها بوون، تا ئەو کاتەی ئومێدی تەقەی لە دەرگاکە دا، داوای لە سلێمان کرد لەگەڵیدا بڕوات.

شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚Where stories live. Discover now