ئەو ڕۆژە هەوا تەم و مژبوو، هەورەکان
هێدی هێدی فرمێسکیان دەباراند ، زەوی دڵۆپی بارانەکانی هەڵدەمژی کزەبایەکی دەهات و سەمای بەدرەختەکان دەکرد.
کاتێ بلیتی یەکەم نەخۆشی نوسی، پیاڵەیەک چای خواردەوە ، پەنجەرەکەی کردەوە کەمێک لەو هەوا خۆشەی بەهاری هەڵمژی ، کەمێک پشوویدا بۆ چاوپێکەوتنی نەخۆشێکی تر ، لە بەرامبەر کلینەکەیدا دوو درەختی بڵندی سێو ڕوا بوو. گوڵێکی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشیان گرتبوو ، ماوەیەک سەیری گوڵی دارسێوەکانی کرد و لەسەر جێگەکەی دانیشتەوە.وتی: تکایە نەخۆشێکی تر!
پاش ماوەیەکی کەم، ژن و مێردێکی گەنج چوونە ژوورەوە ، ژوورەکەی لە بەهەشتێکی خنجیلانە دەچوو، بە گوڵ و گەڵای جۆراوجۆر ڕازاندبویەوە، هەر پەشێو حاڵێک ڕووی بکردایەتە ژوورەکەی ئارام دەبوەوە. کاتێ سەیری چاوەکانیت بکردایە هێور و ئاسوودە دەبوی. ئەو کاتەی قسەی بکردایە ،قسەکانی ئاوازی ژیانیان لێدەباری. بەڕاستی کارەکەی شیاویەتی.
-سڵاو دکتۆر گیان!
زەردەخەنەیەکی کرد و لەبەریان هەستا.
-سڵاو لەوباوەڕەدا نەبووم جارێکی تر یەک ببینینەوە، گرفتێکتان هاتۆتە پێش ؟گومانم نەدەکرد کە.....
ژنەکە زەردەخەنەیەکی کرد و وتی:
-بەڵێ، گرفتەکەمان چارەسەربوو ، ئەمڕۆ بۆ سپاس کردن هاتووینەتە خزمەتت..... بەڕاستی چاک بومەتەوە زۆریش سەرحاڵم (باشم).پیاوەکەش سوپاسیکرد :
-بەڕاستی جەنابی سەبوری تۆ کەسێکی سەرکەوتوو و بێ وێنەی.
پاشان چەپکە گوڵەکەی دەستی خستە سەرمێزەکەی ، بە زەردەخەنەیەکەوە بەردەوام بوو لە قسەکانی:
-بەڕاستی ئێمە قەرزاری تۆین.
-ئۆھ....تکات لێدەکەم قسەی وامەکە، من ئەرکی سەرشانی خۆمم بەجێهێناوە.
ئەو زۆر دڵخۆش بوو کە توانیویەتی خێزانێکی لە دەردیسەری و گرفتاری ڕزگار کردوە، پاش ئەوان نۆرەی خانمی -بەیات- بوو، ئەو ژنەی کە ساڵێک لەمەوبەر کوڕە جوانەکەی لەدەست دابوو، لەپاش مردنی کوڕەکەی دووچاری نەخۆشی بوبو.
بەدرێژایی ئەوساڵە ئەو خانمە هەفتەی جارێک سەردانی دکتۆر -سلێمان سەبوری - دەکرد، کاتێ گوێی لە قسەکانی سەبوری دەبوو کەمێک دەهاتەوە سەرخۆی ،کاتێ چووە ژوورەوە وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی ڕەنگی ژاکاو و شپرزە دەکەوتە پێش چاو ،بە بینینی دکتۆر فرمێسک بەچاوانیدا هاتە خوارەوە.
YOU ARE READING
شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚
Romanceسڵاو گوڵەکان ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم یارمەتی دەرم بن 💕✨ دەستپێک: 13/11/2022💕✨ کۆتایی:8/3/2023💕✨