شەو بوو تاریکی دەور و دیداری شاری گرتەوە، هەموو شوێنێک تاریک بوو ، زۆر تاریک بوو، بەڵام نەخێر ئەوەندەش تاریک نەبوو، یەکێک ئەو بەرزیەوە دانیشتبوو ڕووناک و شاد بوو، بەڵام وا دەردەوت ئەمشەو خەمباربێت، لەبەر ئەوەی ئەشک و گریانی یەکێک لە هاوڕێکانی هەست پێ کردبوو ، کز و خەمبار بوو بۆ ئەو کەسەی ئەمشەو پەنجەرەکەی داخراوبوو، مانگ لە پشتی پەردەی پەنجەرەکەوە بە نیگەرانی سێری پەشێو حاڵییەکەی دەکرد.
بەڵام سلێمان وەک شەوانی تر چووە بەر پەنجەرەکە، سڵاوی لە مانگ کرد و خەندە بارانی کرد ، مانگ سێری کرد ئەو ژوورەدا شادی دەبارێ و ڕووخساری وەک گوڵ دەگەشێتەوە، شادبوو بە شادییەکەی ئەو، خەمباربوو بە خەمی سپهەر، هەردووکیانی خۆشدەویست ، هەردووکیان هاوڕێی شەوانی بوون ، دەردە دڵی هەردووکیانی بیستبوو ، ئێستا یەکیان کامەرانەو ئەوی تریان بە گڕی عەشقە بێ ئاکامەکەی دەسوتێ.
سپهەر ئەو شەوە تا بەیانی خەو نەچووە چاوی، بەیانی زوو لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە ، بە شەکەتیەکەوە بە قادرمەکاندا چووە خوارەوە خۆی گەیاندە دەرگای حەوشەکە ، کاتێ سولفی لێدا میرزا بە ڕاکردن بەرەو ڕووی ڕۆیشت.
-بۆ کوێ دەڕۆیت سپهەر؟
-زۆر دورناکەومەوە ،دەمەوێت بڕۆم بۆ سەرکێو.
-دکتۆر لەگەڵت نایەت؟!
-نەخێر، بێدارم نەکردەوە (هەڵم نەستاند)، بە تەنها دەڕۆم.
کاتێ سپهەر ڕۆیشت، میرزا خۆی سەرگەرم کرد بە ئاودانی باخچەکەوە، خانمی سەبوری بە دەنگی فوارەی حەوزەکە بێدار بۆیەوە، لە پەنجەرەکەوە بانگی میرزای کرد:
-سڵاو خانم، بەیانیت باش.
-سڵاو میرزا، بۆ ئەوەندە زوو لە خەو هەڵسایت ؟
-کاتێ جەنابی سپهەر ڕۆیشت منیش خەبەرم بوەوە.
خانمی سەبوری بە سەرسامیەوە پرسی:
-ڕۆیشت ؟....بۆ کوێ ڕۆیشت؟
-بۆ سەرکێو ، بۆ ئاگات لێ نەبوو ؟
-نەخێر هیچی نەگوت.
خانمی سەبوری باوێشکێکی داو خۆی دایەوە بەسەر قەڕەوێڵەکەدا، هێشتا چاوەکانی نووقاندبوو ، دیسانەوە بە دەنگی قاقای پێکەنینی سلێمان و میرزا بە ئاگا هاتەوە ، سلێمان بە بەرگی وەرزشی لەبەکردبوو لە حەوشەکەدا وەرزشی دەکرد، زۆر سەرحاڵ و دڵخۆش بوو.
-ئەم مناڵانە ئەمڕۆ چیان بەسەر هاتووە، بۆ بەم بەیانییە زووە لە خەو هەڵساون؟
جەنابی سەبوریش بێدار بوەیەوە:
-بەم بەیانیەوە بۆ لەخەو هەستاون بۆ ناهێڵن کەمێک پشوو بدەین ؟
خانمی سەبوری پێکەنی:
-پێویستە بە دەنگە دەنگ خۆمان ڕابهێنین ئازیزی گیانم، ماوەیەکی تر نابات نەوەکانمان ماڵەکە وێران دەکەن.
کۆتایی ئەم بەشە 💕✨
لە چیرۆکی مندا تۆ ھەمیشە
بەشە دڵخوازەکەمی"📌🖤"
YOU ARE READING
شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚
Romanceسڵاو گوڵەکان ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم یارمەتی دەرم بن 💕✨ دەستپێک: 13/11/2022💕✨ کۆتایی:8/3/2023💕✨