بەدرێژایی ڕێگاکان ، سلێمان لەناو خەیاڵدا بوو، دڵە تەپێی بوو ، بەدرێژایی ڕێگا هەردوولا بێدەنگ بوون، هەردووکیان سێری شەقامەکانیان دەکرد ، سلێمان حەزی دەکرد ساتێک سێری بکات ، بەڵام هەرگیز مۆڵەتی بە چاوەکانی خۆی نەدەدا ، هەرچۆنێک بێت بێدەنگی کۆتایی ھات، گەیشتنە بەر ماڵەکەیان ، ماڵێکی ڕازاوە و جوان ، بەهارە ئۆتۆمۆبێلەکەی لەبەردەم دەرگاکەدا پارکین کرد:
-ئەمەش ماڵەکەمانە.
سلێمان دابەزی و چووە ژوورەوە ، هەردووکیان بەرەو لای خانمی بەیات ڕۆیشتن.
-خانمی کیمیا بە ئەرک نەبێ پەردەکان لابدەرەوە، بۆئەوەی هەوا بێتە ژوورەوە.
هەوایەکی پاکی بەهار خۆی کرد بە ژورا.-خانمی بەیات ئەتوانم قسەت لەگەڵ بکەم؟
خانمی بەیات بە بیستنی دەنگی سلێمان چاوەکانی کردەوە.
-دکتۆر گیان تۆیت؟
سلێمان بە خەندە شیرینەکەی خۆی وەڵامی دایەوە:
-دەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم، ئەگەر پێت باش بێت ، ژێر سێبەری دەوڵەتی درەختەکان بە باش دەزانم.
-سپاست دەکەم دکتۆر گیان ، تۆ کەسێکی میهرەبانی!بەهارە مێز و کورسی لەژێر سێبەری درەختەکاندا ڕازاندەوە و جێیهێشت، پاش سەعاتێک دکتۆر بە قسە خۆشەکانی خۆی خانمی بەیاتی خەو لێخست، بەهارە بە سینیەک چاوە گەڕایەوە لایان، سێری دایکی کرد وەک مناڵێکی ساوا خەوتووە ، سەرسام بوو:
-دکتۆر......
-وسسسس.
-بەڕاستی سەیرە ، نازانم چۆن پاداشتت بدەمەوە!
-ئەرکی سەر شانی خۆمە، پاش ٣ ڕۆژی تر بیهێنە بۆ کلینکەکەم، هەوڵبدە بە تەنھا جێی نەهێڵی.پاشان پەرداخێک لە شەربەتەکانی هەڵگرت و خواردیەوە ، بەهارە زەردەخەنەیەکی کرد و سلێمان نیگایەکی شەرم ئامێزی کرد .
-حەبێکی ئارام بەخشی بۆ دەنووس، شەوانە پێی بدە.
کاتێ ویستی پارچە وەرەقەیەک لە جانتاكەی دەربهێنێت وێنەیەک لە جانتاكەی کەوتە خوارەوە، بەهارە دانەویەوە و هەڵی گرتەوە ، لە وێنەکەدا سلێمان لە تەنیشت بووکێکەوە ڕاوەستابوو ، بەهارە خەندەیەکی کرد.
-هاوسەرێکی جوانت هەیە پیرۆزت بێت.
سلێمان بەپەلە وەڵامی دایەوە:
-ئەو بووکە خوشکمە ، مانگێک لەمەو پێش شووی کرد.
-داوای لێبوردن دەکەم وامزانی........
-نەخێر ، من.......سلێمان قسەکەی تەواو نەکرد ، بەباشی زانی لەبارەی خۆیەوە قسەنەکات ، ئاوڕی دایەوە بەرەو باخچەکە:
-ئەو گوڵانە چەند جوانن.
بەهارە دەستی برد و جوانترین گوڵی باخچەکەی پێشکەش کرد.
-من زۆر قەرزاری تۆم دکتۆر گیان!
گوڵەکەی لەدەست وەرگرت و سپاسی کرد.
-با بتگەیەنم.-سپاس حەزدەکەم بە پیادە بڕۆم ، ئەبێ سەعات ٦ لە کلینکەکە ئامادە بم ، پاشان خواحافیزیان کرد.
کۆتایی ئەم بەشە 💕✨
مەولانا دەڵێت:
ئەگـەر گيـانت ئامـاده نـەبـوو لـه پێـناو گيانێکـدا بمرێـت ئـەوا بـه خـۆت مەڵێ من ئاشقــم🖤..
YOU ARE READING
شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚
Romanceسڵاو گوڵەکان ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم یارمەتی دەرم بن 💕✨ دەستپێک: 13/11/2022💕✨ کۆتایی:8/3/2023💕✨