بــەشـــی شـەشـەمـ🤍

32 6 0
                                    






کاتێ بەهارە دواهەمین دیمەنی فیلمی (عەشق تا کوێ)ی تەواو کرد ، هەموویان بە خۆشحاڵییەوە دایەنە چەپڵە ڕێزان ، بەهارەش زۆر خۆشحاڵ بوو کە توانی دەورەکەی خۆی بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدات،  جەنابی بورنەندیش دەرهێنانی فیلمەکەی لە ئەستۆ بوو، لە خۆشیا خەریک بوو لە پێستی خۆی دەچووە دەر ، هاواری کرد:
-سپاسی هەمووتان دەکەم ئەرک و ماندووبوونی هەمووتانە بەم سەرکەوتنەی گەیاندین هەر بەو بۆنەشەوە نانی ئێوارە لە دەرەوە دەخۆین ، هەموویان دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان.
-حەزدەکەن بۆ کوێ بڕۆین ؟

هەموویان سێری بەهارەیان کرد، ئەویش پێکەنی و وتی :
-بۆچی سێری من دەکەن ؟
یەکێ لە ئەکتەرەکان وتی:
-با بەهارە دەست نیشانی بکات.

ئەویش ماوەیەک بیری کردەوە پاشان وتی:
-چەن ڕۆژێک لەمەو پێش چووم بۆ ڕێستۆرانتی (ئارم) ڕەنگە بەلاتانەوە باش بێت!

پاش سەعاتێک هەموویان بەرەو ڕێستۆرانتەکە بەڕێکەوتن، برومەند چووە تەنیشت خاوەن ڕێستۆرانتەکەوە ، داوای لێکرد خواردنێکی باشیان بۆ ئامادە بکات ، هەموویان دەستیان کرد بە نان خواردن ، سپهەر چاوی لە بەهارە نەدەتروکاند ، کاتێ نانەکەیان خواردن سپهەر خواحافیزی لە میوانەکان کرد ، کاتێ هەموویان چوونە دەرەوە، بەهارە کەمێ خۆی دواخست، بە سەرسامیەوە سەیرێکی سپهەری کردەوە، زۆر لە دکتۆرەکەی دایکی دەچوو، زەردەخەنەیەکی کرد و وتی:

-سپاست دەکەم بۆ ئەو خواردنە خۆشەت ، بە پێشنیاری من بوو هەموویان هاتن بۆ ئێرە.

  وشەکان لە دەمی سپهەردا سووتا بوون ، بەهارە چاوەڕوان بوو تا وەڵامی بداتەوە، سپهەر زۆری لەخۆی کرد و وتی:

-هیوادارم جارێکی تریش بێیتەوە.
-بێگومان!

بەهارە ڕۆیشت، سپهەر ماوەیەک خۆی سەر گەرم کرد بە کاروبارەکانی ڕێستۆرانتەکەوە ، بەڵام هەمیشە بیری لای بەهارە بوو، پاش ماوەیەک گەڕایەوە بۆ ماڵ، زۆر شپرزە و پەشێو حاڵبوو ، کەمێک گاڵتەی لەگەڵ سەپێدە و جەلال کرد، پاش ماوەیەکیش سلێمان گەڕایەوە بۆ ماڵ، سلێمان پەشێو حاڵتر بوو، جەنابی سەبوریش(باوکیان) ئەو کاتانەی لە ڕێستۆرانتەکە دەگەڕایەوە، هەمیشە لە تەنیشت میهرانی هاوسەریەوە دادەنیشت و چای دەخواردەوە ، یان ڕۆژنامەیەی دەخوێندەوە ، باسی منداڵەکانی بۆ دەکرد ، پاش گەڕانەوەی سپێدە و جەلال بۆ ماڵی خۆیان ،  سلێمانیش چووە ژوورەکەی خۆی ، جەنابی سەبوری ڕووی کردە خانمەکەی خۆی:

-میهران ؟
-گیانم!
-بەڕای تۆ کاتی ئەوە نەهاتووە خەمێکیش بخۆین بۆ سلێمان و سپهەر ؟!

-گەر لە من دەپرسی ، زۆریش درەنگە! بۆ هەوڵێکیان بۆ نادەی؟

-پێویستە خۆیان هەوڵ بدەن.
خانمی سەبوری خەندەیەکی گاڵتەئامێزی کرد:
-خۆیان نایان پەرژێ ، پێویستە قسەیان لەگەڵ بکەین، ئەگینا هاتا ماوین نەوەی خۆمان نابینین.
-خەفەت مەخۆ، ماوەیەکی تر نابات منداڵی سپێدە دەبینین.
-بەڕاستتە!
-گوێی مەدەرێ ئەزیزەکەم ، گەر سەرنجت دابێت پاش شوکردنی سپێدە ، ڕەفتاری سلێمان و سپهەر گۆڕاوە، پێم وایە شتێک لە ئارادایە و من و تۆ لێی بێ ئاگاین، کەمێ دان بەخۆتا بگرە، دڵنیابە خۆیان هەوڵ دەدەن.

-خۆزگە وادەبوو ، حەزدەکەم هەتا ماوم زەماوەندی سلێمان و سپهەریش ببینم، لەسەر گەرەوێڵەکە بەو ئاواتە چاوی چووە خەو.



کۆتایی ئەم بەشە......💕✨



ئەمەوێ لەشوێنێکی دوور بژین پێکەوەدوور لەهەمو کەسێک تەنیا خۆم و خۆت🤎

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


ئەمەوێ لەشوێنێکی دوور بژین پێکەوە
دوور لەهەمو کەسێک تەنیا خۆم و خۆت🤎

شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚Where stories live. Discover now