جەلال هەرچەندە زۆری دەکرد لە سپهەر بۆ ژن هێنان ، بەڵام سپهەر لێی دوور دەکەوتەوە و تکای لێدەکرد باسی ژن هێنانی لانەکات ، بەڵام جەلال دەستبەردار نەبوو، دەستی خستە سەر شانی و وتی:
-خۆت بڕیارت دابوو ژن بهێنی.
-نەخێر لەبەر دایکم بڕیارمدا ، بەڵام ئێستا پەشیمان بوومەتەوە ، تکات لێدەکەم وازم لێ بهێنە.
-ڕەنگە لە ژن هێنان بترسی ؟
-نەخێر ئەوەی کە دەمویست بیکەم بە هاوسەرم ، شوی کرد.
-دەی ئەو شوی کرد ، دەبێت تۆ خۆت لەناوبەری ؟ ئەبێ دەستە و ئەژنۆ دابنیشیت؟ ئەو چۆتە ماڵ و حاڵی خۆیەوە تۆش پرسە دەگێڕی ؟
سپهەر ئەمجارەیان توڕەبوو پەنجەی ڕاوەشاند.
-ئەمجارە نابێت باسی ژن هێنان لەلای من بکەیت ، باشە ؟!
-ئەی بڕیار نەبوو تۆ و سلێمان......
-مەگەر پێم نەوتی نامەوێت ئیتر لەو قسانە ببیستم ؟!
بەپەلە ڕێستۆرانتەکەی بەجێهێشت ، سواری ئۆتۆمۆبێلەکەی بوو، کاتێ گەیشتە یەکەم ترافیک و گڵۆپە سوورەکەی داگیرسا، بە شوشەی ئۆتۆمبێلەکەوە سێری دوکانی گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کرد ، چاوی بە وێنەیەکی گەورەی بەهارە کەوت لە هەفتە نامەکەیدا ، هەرچەندە گڵۆپە سەوزەکەش داگیرسا ، لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزی ، ئۆتۆمبێلەکەی پشتەوەی دەستی کرد بە هۆڕین لێدان ، بەڵام سپهەر گوێی نەدایە، چووە دوکانەکە و پاش سڵاو کردن بە خاوەن دوکانەکەی وت:
-کاکە لەم هەفتە نامەیە هەرچیەکت هەبێ هەمووی دەکڕم.
تا پارەی لە گیرفانیدا بوو گۆڤار و هەفتە نامەو ڕۆژنامەی کڕی، ئەوەندە زۆری کڕی ئۆتۆمبێلەکەی پڕ کرد، لەولاشەوە پۆلیسی هاتوچۆ بلیتی سەرپێچییان بۆ نووسی، بەڵام گوێی نەدایە، تەواوی ڕێگاکە بە ناسۆر و گریانەوە بڕی تا گەیشتە شوێنێکی چۆڵ، ئەمبەر و ئەوبەری جادەکە زەوی کشتوکاڵی بوو، شەقامەکە کش و مات بوو، گشت هەفتە نامەو گۆڤارەکانی داگرت و بڵاوی کردەوە بە قەراخ شەقامەکەدا، تا چاو کاری کردایە، بەهارە بوو، یەکێک لە هەفتە نامەکان سەروتاکەی بەم شێوەیە بوو (بەهارەی کیمیا لەگەڵ سەمای بادا دێت) بەرگی هەفتە نامەکەش وێنەیەکی گەورەی بەهارە بوو، ئەوەندە گریا تا دەوروبەر ڕەش بوو لە بەرچاوی.
-خوایە گیان ئەمە چ بەڵایەک بوو هێنات بەسەر مندا ، بۆچی وات لێکردم ؟ چەند جار ئەو پرسیارەت لێبکەم ؟ بۆ وەڵامم نادەیتەوە ؟......
بەکوڵ دەگریا، تەنانەت لەسەردەمی مناڵیشیدا ئەوەندە بە کوڵ نەگریابوو، بەڵام هەفتەنامەکانی کۆکردەوە ، ئاگری پێوە نان ، بە چاوی پڕ لە گریان و دەنگی لەرزۆکەوە لەبەر خۆیەوە وتی:
-ئەم وێنانە تایبەتن بە براکەم ، خۆشەویستی براکەم ، نابێ هیچ کەس سەیریان بکات......
پاشان لە گۆشەیەکدا ڕاوەستا و سێری ئاگرەکەی دەکرد ، ئەو ئاگرەی کە دڵی تێدا دەسوتا.
-ئاگر.... یارمەتی....فریاکەوتن.....زەویەکەم سووتا.
سپهەر کاتێ بەخۆی هاتەوە ژمارەیەک لە جوتیارەکان خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون ، بەپەلە فریاکەوتن ، ڕەنگ بوو گشت کشتوکاڵی ئەو ناوەی بسووتاندایە. کاتێ بەهەر زەحمەتێک بوو ئاگرەکەیان کوژاندەوە، سپهەر بە شڵەژانەوە وتی:
-ببورن..... هیچ مەبەستێکم نەبوو....... ببورن.....من ......
یەکێک لە پیاوەکان وەک بڵێی داخ لە دڵ بێ هاواری کرد:
-ئێوە دنیا بەدڵێ خۆتانە.....ئێوە دەردی هەژاری و نەداریتان نەچەشتووە.....ئێوە لە زەحمەت و ڕەنح تێناگەن.....ئێوە گلاراوتانە.....چیتان دەوێ لێمان ؟!؟
پیاوێکی تریان ئەوی ئارام کردەوە ، سپهەر وتی:
-زیانەکەشتان قەرەبوو دەکەمەوە.
دەستی کرد بە گیرفانیا ، بەڵام هیچ پارەیەکی پێ نەمابوو ، بە شەرمەزاریەوە وتی:
-جگە لە داوای لێبوردن هیچی ترم پێ نییە.....
پیاوێکی تریان وتی:
-بڕۆ کاکە گیان....بڕۆ بژێوی لەدەست خوایە.....بڕۆ بهێڵە بە دەردی خۆمانەوە داکەوین.
سپهەر ئەوەندە داخ لە دڵ بوو قسەی بۆ نەکرا ، سواری ئۆتۆمۆبێلەکەی بوو بە هەرزا خەیاڵەوە کەوتە ڕێ.
کۆتایی ئەم بەشە 💕✨
رێگەم پێ بدە دوو چرکە بە قوڵی سەیری چاوەکانت بکەم ئەو چاوەنەی ئێستاو داهاتووش هیوام وایە هی من بن"🦋💙"
YOU ARE READING
شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚
Roman d'amourسڵاو گوڵەکان ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم یارمەتی دەرم بن 💕✨ دەستپێک: 13/11/2022💕✨ کۆتایی:8/3/2023💕✨