بــەشـی سـی و یـەکـەمــ🤍

18 5 0
                                    






ئێستا کە دەبینم لەبەردەمم ڕاوەستاوی، ئەو بوارەم پێ دەدەین تەماشات بکەم، هێندە لە نیگات ڕۆچوم، خۆشترین ئاوازی میهر و خۆشەویستیت پیاهەڵدەدەم و لەبەر خۆمەوە دەیڵێمەوە......

دەگەڕێتەوە و زەردەخەنەم بۆ دەکەیت، زەردەخەنەکەت نابێنم و ئەوەندە بە دەریای چاوەدانتدا دەڕم تا تێر دەخۆم، خۆم دەدەم بەدەم شەپۆلەکانیەوە تا لەگەڵ خۆیدا دەمبات، چەند ئازاراویشە کاتێ دەمهەژێنێ جیام دەکەیتەوە لەناو عاشقیم.

ئەو کاتانەی لەگەڵ تۆدا نەبووم، دەڵێی هەر لە دنیادا نەبووم و هێندە بیر لە ساتەکانی لەدایکبوون دەکەمەوە، کە خەندە خۆشەکانی تۆ، جەستە سارد و غەمبارەکەی منی لە بێکەسی ڕەها کرد و لە ئامێزە گەرم و گوڕەکەیدا جێی کردمەوە، تۆ نازانی چۆن لە میحراجی عشقەوە نا میحرابی میهر ڕامکرد و نەونەمامی سۆزی تۆم لەوشکەڵانی دڵمدا چاند.

تۆ ناتوانی لەوە بگەیت گەر ساتێ هەستی و چەتری میهر لە سەرسەرم لابدەیت، بە پەنجە خووساوەکانت نەمامی چەکەرە کردوی دڵم ئاو بدەیت، من لەگڕی عەشقی تەنیایدا دەسوتێم.....

سلێمان سەرگەرمی نووسین بوو، بەهارە سێری بارینی بەفرەکەی دەکرد، ماوەیەک بیری کردەوە پاشان وتی:

-سلێمان کاتت هەیە کەمێک قسەبکەین.

-لەبارەی چییەوە؟

بەهارە لێی نزیک بوەوە، کورسیەکی هێنا و لە تەنیشتیەوە دانیشت، چاوە جوانەکانی دەدرەوشایەوە، هەر ئەو ساتانەش بوو سلێمان ئەوەندەی تر خۆشی دەویست، سێرێکی کرد دیسانەوە دەستی کردەوە بە خوێندنەوە.

-کەواتە کاتت نییە گوێ بۆ قسەکانم بگریت!

کتێبەکەی داخست و وتی:

-هەمیشە کاتم هەیە بۆ تۆ، داوای هەرچیەک ئەکەیت بڵێ گوێم لێتە.

-دوێنێ پێشنیارێکیان پێدام، ئەو پێشنیارەش بەلامەوە زۆر گرنگە.

-چ پێشنیارێک؟

-دەرهێنەرەکەمان، پێشنیاری بۆ کردوم لەم فلیمەدا، لەو بڕوایەدام بە سەرکەوتوویی ئەتوانم لەو فیلمەدا بدرەوشێمەوە.

-کەواتە هێشتا بەشوێن ناوبانگی ئەوجۆرە شتانەوەی!

-سلێمان تکات لێدەکەم، زۆر حەزم لە هونەرە و دەمەوێ لەو پێناوەشدا هەرچیەک لە توانامدا بێ بیخەمە گەڕ..
-خۆت بە کارێکی ترەوە خەریک بکە.

بەهارە بە توڕەییەوە وتی:

-کەواتە تۆیش سەوزە فرۆشی بکە.

-مەبەستت چییە ؟

-مەبەستەکەم ڕوون و ئاشکرایە، تۆیش وازبێنە لەو کارەی خەریکی، کارێکی تر بکە، منیش ناتوانم لەماڵەوە دانیشم و جل و بەرگ بدورم یان بڕۆم وانە بڵێمەوە، هەرکەس بۆ کارێک دروست کراوە.

-بەهارە حەزدەکەم هەمیشە لەگەڵ خۆمدا بیت، ناتوانم لەگەڵ پیاوێکی تردا.....

-تۆ تێناگەیت ئەوانە خۆ فیلمن، جەنابی دکتۆر بۆچی ڕۆشنبیرانە بیر ناکەیتەوە؟

-عەشق باوەڕی بە ڕۆشنبیری نییە.

-تف لەو عەشقە!..ئەو عەشقە هەمووی ڕق و کینەیە.

-بەهارە! ئەوە تفت لە عەشقەکەمان کرد؟

-جوان گوێ بگرە، من کچێکی ساویلکە نیم هەرچۆنێک ئارەزوو بکەیت، لە منداڵییەوە حەزم کردووە ببمە کەسێکی ناودار، ئێستاش کە ئارەزووم هاتۆتە دی، دەستبەرداری نابم.

بەهارە قسەی خۆی کردو بە قادرمەکاندا هاتە خوارەوە، خانمی سەبوری هەستی کرد بە ناڕەحەتیەکەی، بەڵام بەهارە هیچی بۆ باس نەکرد و بەرەو ماڵی دایکی گەڕایەوە.

خانمی سەبوری خۆی پێ ڕانەگیراو چووە ژوورەکەی سلێمان:

-هەرگیز چاوەڕوانی ئەو کارەم لە تۆ نەدەکرد.

-چیم کردەو؟


-خۆت گێل دەکەی؟سێ مانگە زەماوەندت کردووە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئەو نازەنینە ئەشکەنجە ئەیەیت، وادەزانی بێ ئاگاین؟ ئەزانم خۆشتدەوێ بەڵام وانابێ، ئەو قسانەی کرد و سلێمانی بەجێ هێشت.












کۆتایی ئەم بەشە 💕✨






به‌ ده‌ست من بێتباوه‌ش به‌ ده‌نگتا ئه‌كه‌م"🤍"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

به‌ ده‌ست من بێت
باوه‌ش به‌ ده‌نگتا ئه‌كه‌م"🤍"

شـــەوانـی بـێ ئەســتـێـرە 🔚Where stories live. Discover now