یـەڪەم

962 70 9
                                    

بەیانیێکی نوێ، خۆرەکە لەئاسماندا بەنازەوە خۆی بەزەوی نیشان دەدا

کاتژمێر نۆ و نیوی سەر لە بەیانی بوو دووەم هەفتەی ساڵی نوێی خوێندن

دانی و جۆنگکوک کە پۆلی یەکەمن هەر لەدووەم هەفتەدا بۆ سێیەمجار لە ژووری بەڕێوبەرن بەهۆی ئەو شەڕەی کردیان لەگەڵ کچێکی تر

بەڕێوبەر:جۆنگکوک دانی چۆن ئەبێ ئەوەنە شەڕ بکەن ئێرە قوتابخانەیە و ئەوانیش هاوڕێی ئێوەن، جۆنگکوک بۆچی لەو کچەتدا؟

جۆنگکوک:ئەو کچە خراپە ڕقم لێیەتی بەئەنقەست دانی پاڵنا تا ئازاری پێبگات، ئەها ئەژنۆی خوێنی لێدێت

بەڕێوبەر:دال می ئەوە ڕاستە؟ بۆچی ئەنقەست پاڵت پێیەوە نا

دال می:نەخێر ئەو درۆ دەکات مامۆستا

دانی:جۆنی هەرگیز درۆ ناکات ئەو کوڕێکی ڕاستگۆیە وەک تۆ درۆزن نیە

بەڕێوبەر:ئای ئای دانی دال می ئەو قسانە چیە، دەی ئێستا هەر سیانتان داوای لێبوردن لەیەک بکەن و چیتر شەڕ مەکەن ئەگینا جاری داهاتوو بانگی خێزانەکانتان ئەکەم ها

جۆنگکوک:مامۆستا ئەو ئەبێ داوای لێبوردن بکا نەک ئێمە، ئەو سەرەتا پاڵی پێیەوە نا

دال می:نەخێر ئێوە بیکەن ئێوە لەمنتان دا

دانی:نەخێر دەبێ تۆ بیکەیت

بەڕێوبەر:منداڵینە هەر ئێستا بەیەکەوە داوای لێبوردن بکەن دەی خێرا

جۆنگکوک:ئاخر مامۆستا خەتای ئەوبوو بۆچی ئێمە بیکەین؟

بەڕێوبەر:بەڵام ئێوەش ئازارتان پێی گەیاند بۆیە هەرسیانتان دەبێ داوای لێبوردن بکەن

دانی و جۆنگکوک بەناچاری داوای لێبوردنیان کرد و کچەکەش بەهەمان شێوە دواتر گەڕانەوە نێو مناڵەکان تا دووبارە یاری بکەن

...


یونجیل:جۆنگکوک چەن جار ئاگادارم کردیتەوە لەسەر دانی کێشە بۆخۆت دروست نەکەی ها؟ تۆ بۆ ئاقڵ نابیت ئەو کچە بابۆخۆی تۆڵەی خۆی بکاتەوە

جۆنگکوک:ئاخر دایە دانی دایک و باوکی نیە هاوڕێشی نیە

یونجیل:ئینجا چیە خۆ ئەتوانێ لە مناڵێکی وەک خۆی بداتەوە

جۆنگکوک سەری نزم کردەوە و هیچی نەوت

یونجیل:سەیرکە کوڕم منیش ئەزانم کە دانی مناڵێکی چۆنە و تۆش حەز ئەکەی یارمەتی بدەیت بەڵام گەر بابە بزانێت لەسەر کەسێکی تر خۆت تووشی کێشە ئەکەی لێت توڕە ئەبێ

جۆنگکوک تەنها سەری جوڵاند و دایکیشی کردیە نێو باوەشی خۆی و ماچی سەری کرد









جۆنگکوک تاقانەیە و باوکێکی زۆر توندی هەیە لەگەڵ دایکێکی میهرەبان بەڵام هەردووکیان زۆر لەباوکی جۆنگکوک دەترسن

ئەو کوڕێکی زۆرزانە و ناهێڵێت هیچ کەسێک ناحەقی بەرامبەری بکات و فێڵی لێ بکرێت، بەڵام هاروهاجە و زۆر دانی خۆشئەوێ و تاکە هاوڕێیەتی

...

دایکە جیری:دانی ئەی مشکی بچووک چەن جار وتم شەڕ دروست نەکەیت ها؟ دەتەوێ سزا بدرێیت؟

دانی:نا نامەوێت بەڵام ئەو ئازاری دام

دایکە جیری:قبوڵی بکە ئینجا چیە با ئازارت بدات بەڵام نەکەی کێشە دروست کەیت ها ئەگینا خۆت ئەزانی چۆن سزات ئەیەم

دانی لەرزێک هات بەگیانیا کاتێک سزاکانی دایە جیری بیر کەوتەوە

دانی:بمبورە












دانی کچێکی زیرەکە بەڵام زۆر لەدایکە جیری ئەترسێت بەهۆی سزاکانی کە هەندێ جار لە سەرمای زستاندا پێخەفەکەی لێوەردەگرت و لەسەربانی بیناکەیاندا دەیخەواند بەتەنیا، یانیش لەو تەمەنە بچووکەی ئیشەکانی ئەوێی پێدەکرد، یانیش دەستی لەدواوەی دەبەستا و پەڕۆیەکی دەخستە نێو دەمی لە ژورێک بەتەنیا جێی دەهێشت بۆ نیو کاتژمێر یان هەندێ جار نزیکی دوو کاتژمێر کە بۆ منداڵێکی بچووک زۆر زۆر بوو

ئەو پێش لەدایکبوونی باوکی مرد و لەو ڕۆژەی لەدایکبوو دایکیشی مرد، کچێکی گۆشەگیرە، لەباخچەی ساوایاندا جۆنگکوکی ناسی لەدوای ناسینی ئەو کەمێک زیاتر هاروهاج بووە

وە جگە لەو هیچ هاوڕێیەکی دیکەی نییە

_____________________________

کەسایەتیە سەرەکیەکانی چیڕۆکەکە تەنها پێکدێت لەدوو کەس

"بێک دانی"
٭لە زمانی کۆریدا دانی بەمانای شیرین دێت.٭

"جۆن جۆنگکوک"

490 Words

"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔Where stories live. Discover now