هـەژدەهـەم

283 40 13
                                    

"لەلایەنی دانیەوە"

کاتژمێر نۆ و نیوی شەوبوو، ماڵەکەمان وەک یانەیەکی تەواو وابوو تاکە جیاوازی ئەوەبوو کە قەڕەباڵغ نەبوو وەک یانە ڕاستەقینەکان..

ماڵەکە بە گڵۆپە ڕەنگاوڕەنگەکان داپۆشرابوو، بە جۆرێک دڵنیام کە لەدووری چەند میلێکی تەواو زۆر لەدەرەوە ماڵەکەمان سەرنجی خەڵکی ڕادەکێشێت.

میوزیکێکی بەرز داگیرسابوو و وەک شێتێک تەواوی چل خوولەکی ڕابردوو سەمامان کردووە، جۆنگکوک لەسەر مێزەکەی ناوەڕاستی ژووری میوانەکە وەستابوو و بە شێوەیەکی سەیر و شێتانە سمتی دەجوڵاند.. سکم ژانی دەکرد لەبەر پێکەنین و مۆبایلەکەم لەنێو دەستم بوو و وێنەییم دەگرت.

جۆنگکوک:هەی گەمژە ئەو مۆبایلە دابنێ و چێژ ببینە!

بە بەرزی هاواری کرد بۆم، لە ڕاستیدا من گوێم لە دەنگی نەبوو تەنها بە جوڵاندنی لێوەکانی دەمتوانی تێبگەم لێی.

دانی:زیاتر چێژ لەوە دەبینم هەندێک وێنەت بگرم تاوەکو دواتر وەک هەڕەشەیەک بەکاریان بهێنم بەرامبەرت.

بە فیزەوە هاوارم کردەوە بۆی و ئەویش چاوی خولاندەوە، هاتە خوارەوە لەسەر مێزەکە قۆڵی گرتم و ڕایکێشام مۆبایلەکەمی هەڵدا بۆ سەر قەنەفەکان، منیش دەستم کرد بە سەما کردن وە بڕیاری وەستانمان نەدا هەتاکو وەک نیمچە مردوویەک کەوتینە سەر قەنەفەکان.

لەشمان گەرم بووبوو و هەناسەمان بە قورسی دەدا، دوای وەستاندنی میوزیکەکە دەنگی قاقای من و ئەو دەنگی دایەوە لە ماڵەکە.

جۆنگکوک:گورچیلەکانم ئازارم دەدەن نەفرەت.

بە پێکەنینێکی شێتانەوە وتی و دەستی خستە سەر گورچیلەکانی، پێکەنیم و هەڵسامەوە لە شوێنی خۆم و بەرەو چێشتخانەکە ڕۆیشتم.. دوو پەرداخم پڕ کرد لە ئاوێکی سارد، هەڵمگرت و ویستم بگەڕێمەوە بۆ لای جۆنگکوک بەڵام ئەو لە دوامەوە پەیدا بوو. ڕاچڵەکیم لە شوێنی خۆمدا و خەریک بوو ئاوەکە بڕژێت بەڵام بە زوویی کۆنتڕۆڵی پەرداخەکانم گرتەوە دەست..

دانی:گەمژە! بیگرە..

پەرداخەکەم بۆی ڕاگرت و ئەویش وەریگرت لێم.

جۆنگکوک:نایابیت دان! سووپاس.

بە قومێک هەمووی تەواو کرد و ئاهێکی کرد لە دوای خواردنەوەی، پەرداخەکەی دانایەوە.

منیش بە هێواشی ئاوەکەم دەخواردەوە، ڕووم کردبووە لای ئەو و سەیریم دەکرد.

دانی:جۆن ڕات چیە بڕۆین بۆ سەیرانێک؟

ئەو کەمێک سەیری بەردەمی خۆی کرد و کەوتە نێو بیرکردنەوە، دەمزانی بیر لە چی دەکاتەوە. ئێمە بەڵێنمان دابوو کە بەهاری ئەمساڵ دوای ئەوەی بووم بە هەژدە ساڵ و ئازاد بووم بەیەکەوە لەگەڵ ئەو و دایکە یونجیل دا بڕۆین بۆ سەیران، بەڵام دایکە یونجیل نەیتوانی. دەزانم کە مردنی دایکی هێشتا ئازاری دەدات، دایکە یونجیل ئافرەتێکی زۆر میهرەبان بوو بەتەواوی بێوێنە بوو. لەڕاستیدا هیوا دەخوازم بتوانم لە داهاتوودا ببم بە دایکێکی وەکو ئەو، نازانم ڕەنگە هەر بەڕاستی ئەو بەو شێوەیە بووبێت یان تەنها بیرکردنەوەی من وایە چونکە هەرگیز ئافرەتێکی باش لە ژیانمدا نەبووە.

"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora