بـیـسـت و هـەشـتـەم

293 39 223
                                    

بەیانی زوو دانی و جۆنگکوک دەستیان کرد بە ڕۆیشتن بۆ ئەوەی ئەو شوێنانەی دیاریان کردبوو سەردانی بکەن.

گۆڕستان، وە کڕینی ئەو پێداویستیانەی کە مابوویەوە بۆ ئامادەبوونی جێگا شیرینەکەی کچەکەیان، وە بازاڕی کردنێک تا جلی پێویست بۆ دانی بکڕن و پێداویستی ماڵەوەش بکڕن، وە دوای هەموو ئەوانە سەردانیکردنی ماڵەکەی یوونگی تاوەکو هەر چواریان کۆببنەوە.

ئێستاش لە گۆڕستانن لەلای هەردوو گۆڕەکەی دایکە یوونجیل و باپیرەی جۆنگکوک کە دوو ساڵ لەمەوبەر هەروەک دایکی بەنەخۆشی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

دانی:دایکە! سڵاو، من کوڕەکەتم بۆ هێناوی چونکە بەهۆی منەوە هەموو شتێکی بیرچۆتەوە.

وتی کاتێک جۆنگکوک یارمەتی دا لەلای گۆڕەکە دابنیشێت، وە دوای ئەو خۆشی دانیشت.

جۆنگکوک:سڵاو دایکە! چۆنیت؟ بیری تۆم دەکرد، زۆر زۆر..

بەخەندەیەکی کاڵەوە وتی.

دانی:داوای لێبوردن دەکەم کە هۆکاری سەرقاڵی ئەوم دایکە، بمبەخشە.. ئەمە کۆتا مانگە و چیتر ناهێڵم زۆر سەرقاڵ بێت، بەڵێن دەدەم. وە نەوە بچووکەکەت خەریکە دەگات.

جۆنگکوک:دایکە بەڕای تۆ دەبێت وەک دانیەکەی من جوان بێت؟ هیوادارم وەک ئەو شیرین بێت، بەڵام هاروهاج نا..

لەکۆتاییدا هەندێک پێکەنی و دانی بەگرژیەکی ساختە سەیری کرد.

دانی:من هەرگیز هاروهاج نەبووم.

لەژێرلێویەوە بەگلەییەوە وتی، جۆنگکوک قۆڵی لەشانی گرێدا و سەری ئەوی خستە سەر شانی خۆی.

جۆنگکوک:خۆزگە لێرە لەگەڵمان دەبوویت و بەیەکەوە چاوەڕێی هاتنی کچەکەمان دەکرد. دەزانم زۆر دڵخۆشی، وە ئێستا سەیرمان دەکەیت. تەنها هیواخواز بووم منیش بمتوانیبا تۆ ببینم.. ئەمە ڕەوا نیە کە تەنها تۆ بتوانیت بمانبینیت، دەزانیت؟..

دانی بەشێک لە گوڵەکانی نێو دەستی لەلایەکی گۆڕەکەی دایکە یونجیل دانا، وە ئەوەندەی دیکەشی کە مابوو لەلای گۆڕەکەی باپیرە داینا.

جۆنگکوک:باپیرە تۆ چۆنیت؟، بمبورە ماوەیەکی باشە کە نەڕۆیشتووم بۆ کێڵگەکەت تاوەکو بزانم کارەکان چۆن دەڕۆن. بمبەخشە، بەڵێن بێت لە زووترین کاتدا بڕۆم. بەڵام ئەمجارە کچەکەشم دەبەین لەگەڵ خۆماندا، ئاساییە لەلات؟ ئەو هاروهاجی ناکات دڵنیابە. ئەو زۆر بچووکە تا باخە جوانەکانت بشێوێنێت..

وە نزیکەی نیو کاتژمێری دیکە لەوێ بوون، پاشان ڕۆیشتن بۆ بازاڕێکی منداڵان و بەخۆشەویستیەوە سەیری شتەکانیان دەکرد و ئەوەی پێویست بوو دەیانکڕی.

لەدوای ئەوەشەوە ڕۆیشتن بۆ مۆڵێک، بەڵام دانی پێداگر بوو لەوەی لەبەشی ئافرەتان جل نەکڕێت.

"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔Where stories live. Discover now