نـۆزدەهـەم

251 32 15
                                    

"لەلایەنی جۆنگکوکەوە"

ئێمە دوای ئەوەی هەندێک لە سووکە ژەمەکانمان خوارد بڕیارمان دا کەمێک بگەڕێین بە دەوروبەری ناوچەکەدا بەبێ ئەوەی زۆر دوور بکەوینەوە..

ئێستا لەلای ڕوبارێکین وە دانی لەنێو ئاوەکە بەردی کۆدەکردەوە، ئەو دیمەنەشم زیاد کرد بۆ نێو یاردگاریەکان بە چرکاندنی وێنەیەکی تری دانی کە ئاگاداری من نەبوو.

جۆنگکوک:نابێت پێم بڵێیت کە وەک منداڵ بەردەکان کۆدەکەیتەوە لەنێو قوتودا..

وتم بە خەندەیەکی گاڵتەجاڕی لە کاتێکدا وێنەکەم پشکنی بۆ ئەوەی بزانم کە جوان دەرچووە یاخوود نا..

دانی:من بیرۆکەی ئەوەم بۆ دروست بوو کە لەسەر بەردەکان وێنە بکێشین، بەڵام تۆ گەمژەیەکی کە تەنها وەک گەمژەکان بیر دەکەیتەوە و پێشبینی گەمژانە دەکەیت..

جۆنگکوک:ئەم گەمژە گەمژەیە بوەستێنە.. باشە بیرۆکەکەت باشە و چێژ بەخشە با بیکەین.

گەڕاینەوه بۆ شوێنەکەی خۆمان دوای ئەوەی هەندێک بەردمان برد لەگەڵ خۆماندا، دانیشتین بۆیە و فڵچەی وێنەکێشانمان دەرهێنا لەنێو کەلوپەلەکان..

دەستمان کرد بە کێشانی هەر وێنە و نیگارێک کە خۆمان دەمانویست و لە مێشکماندا بوو..

دانی:جۆن ئەوانەی تۆ چەندە نایابن! گەمژە بۆچی هەرگیز منیش فێری ئەو جۆری وێنەکێشانەی خۆت ناکەیت..

جۆنگکوک:تۆ پێویستە گەورە ببیت، هێشتا منداڵیت تا بزانیت وێنە بکێشیت.

دانی:گەمژەی سەر چوار گۆشەیی!

هاواری کرد بەسەرمدا بە ڕوخسارە توڕەکەیەوە منیش تەنها پێی پێدەکەنیم.

جۆنگکوک:ئەوانەی خۆتم نیشان بدە..

بەنیگەرانی بەردەکانی نیشانم دا کە لەنێو دەفرێک داینابوون..

جۆنگکوک:ئەوەندەش خراپ نین دان، تۆش زۆر باشیت لە وێنەکێشان.

ئەو خەندەی کرد..

دانی:منیش پێشتر دەمزانی.

جۆنگکوک:تسس! لووت بەرز دەبیت منداڵ هەر بۆیەش هەرگیز نامەوێ پێت بڵێم لە شتێکدا باشیت..

چاوم لێی خولاندەوە.

دانی:واز بهێنە من دەڕۆم بۆ لای ئەو گوڵانە لەوێ..

هەڵسایەوە و بەرەو گوڵەکان ڕۆیشت، منیش لە دوای ئەو لەگەڵ کامێراکەم هەڵسامەوە و ڕۆیشتم بەدوایدا. دووبارە وێنەییم گرت کاتێک گوڵەکانی لێدەکردەوە..

ڕۆیشتمە لایی و ئەو لەنێو گژوگیاکەدا دانیشت خەندەی کرد و گوڵەکانی نێو دەستی بۆم ڕاگرت، وە منیش دووبارە وێنەییم گرت. لەلای دانیشتم وگوڵەکانم لێی وەگرت و لەنێو قژیدا دامنا.. ئەویش گوڵی دیکەی بە شێوەیەکی کورتتر لێکردەوە و لەنێو قژم داینا.

"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔Où les histoires vivent. Découvrez maintenant