بـیـسـت و سـێـیـەم

298 42 210
                                    

"لەلایەنی دانیەوە"

من و جۆنگکوک بە ماتۆڕەکەی لە رێگا بووین بەرەو ئەو نەخۆشخانەی کە دوو مانگ بەر لە ئێستا دەستم کرد بە کارکردن تێیدا وەک پزیشکێک، هەستێکی خۆش و نوێ بوو بۆ من ئەوە یەکەمجاری من بوو کە سەر ماتۆڕەکەی بکەوم..

بەتوندی قۆڵەکانم لە کەمەری جۆنگکوک گرێدا بوو. پێم وایە وەک جاران هەستانێکی ئاساییم نیە کاتێک نزیک دەبمەوە لێی هەندێک زیاتر شەرم دەکەم لەگەڵی، نازانم ڕەنگە لەبەر ئەوەی بێت کە چەند ساڵێک دوور کەوتینەوە لە یەکتر یاخوود لەبەر ئەوەیە کە ئێستا زیاتر سەرنجڕاکێش و پیاوانە بووە..

باڵای زیاتر بەرزە و سنگ و شانەکانی زیاتر پانن، قۆڵەکانی لە جاران بەهێزترن وە نیگا و سەیرکردنەکانی زیاتر توند و قووڵن. ئەو پێشتر تاکە کەس بوو کە شەرمم نەدەکرد لەکاتی قسەکردن لەگەڵیدا بەبێ شەرم کردن و شڵەژان سەیری چاویم دەکرد، بەڵام ئێستا لە هەموو کەسێک زیاتر شەرم دەکەم سەیری چاوەکانی بکەم.

قژەکانی ئێستا ڕەنگە ڕەشە سروشتیەکەی خۆیەتی لەکاتێکدا پێشتر ڕاهاتبوو بەبەردەوامی بیگۆڕێت بۆ قاوەییێکی کاڵتر.. بەڕێگایەکی گشتی و کورت ئەو شێوازە شیرین و بێتاوانەکەی پێشووتری نیە.

کاتێک گەیشتینە نەخۆشخانە هەندێک بەپەلە دابەزیم چونکە نزیک بوو لەوەی دوابکەوم، کڵاوەکەی خۆمم داکەند و بۆ جۆنگکوکم ڕاگرت ئەویش هی خۆی داکەند.

دانی:سوپاس جۆنی، خێرا بڕۆ با دوانەکەوی بۆ کارەکەی خۆت.

ئەو خەندەی کرد و لێمی وەرگرت، پاشان باوەشێکی لێدام و دوور کەوتەوە.

جۆنگکوک:باشە، ئاگاداری خۆتبە. بەختێکی باش..

دانی:بۆتۆش.

ئەو سەر ماتۆڕەکەی کەوتەوە و بەخێراییەکی زۆر ئەوێی جێهێشت، منیش دەستم لەسەر جانتاکەی سەر شانم توندتر کرد و بەرەو ناوەوەی نەخۆشخانەکە ڕۆیشتم.

دانی:سڵاو بەڕێز هیون.

بەخەندەوە کەمێک خۆم دانەواند بۆ سکرتێرەکەم، ئەو هەڵسایەوە و هەمان شتی بۆ من کردەوە.

کیونگجون:سڵاو دکتۆرە دانی.

دانی:دەتوانیت چەند خولەکێکی دیکە یەکەم نەخۆش ڕەوانەی ژوورەکەم بکەیت.

کیونگجون:بێگومان خاتوون.

٭٭٭

جۆنگکوک ئەمڕۆ زووتر تەواوبوو لەکارەکەی وە بڕیاری دا بڕوات بۆ لای دانی و چاوەڕێی بکات تاوەکو تەواو دەبێت.

لەلای پرسگەکە وەستا تا ژوورەکەی دانی بدۆزێتەوە.

جۆنگکوک:بەیارمەتیت، ژووری دکتۆرە دانی لەکوێیە؟

:دکتۆری ئافرەتان و لەدایکبوون؟

بەکەمێک سەرسوڕمانەوە وتی، جۆنگکوک لەناخەوە پرسیاری لەخۆی دەکرد کە هەرگیز پیاوێک سەردانی دکتۆری ئافرەتان دەکات؟

"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔Onde histórias criam vida. Descubra agora