دوانـزەهـەم

283 43 54
                                    

<مانگێک و نیو تێپەڕی>

"لەلایەنی جۆنگکوکەوە"

ڕۆژەکان بەبێ وەستان تێدەپەڕین، منیش بەبێ وەستان دەبوایە لەگەڵی بڕۆم و بەردەوام بم..

لە دەست دانی دایکم کۆتا شت بوو کە هەمیشە بیرم لێکردبێتەوە، ئێستاش هەست دەکەم لە نێو خەونێک دام و بەخۆم دەڵێم "هێی جۆنگکوک، ئەوە خەونە.. کەمێکی دیکە دێت و بە ئاگات دێنێت، لە باوەشت دەکات و دەڵێت 'من هەرگیز جێت ناهێڵم کوڕە گەمژەکەم، ئەوە تەنیا کابوسێک بوو' "، بەڵام وابزانم هەرگیز بە ئاگا نایەم.

دەکرێت من کەوتبێتمە باری بێ هۆشیەوە و لەنێو کابووسێکی دوور و درێژ دابم ڕاستە؟، تەنها خۆزگە وا دەبوو..

دایکم بە مانای وشە هەموو شتێکی من بوو، نازانم چۆن مانگێک و نیوم بەڕێکردووە لەگەڵ ئەو ڕاستیەی ئەو چیتر لێرە لەگەڵمدا نیە.

یەکەم کەس کە هەموو کاتەکە پاڵپشتم بووە دانی بووە، وە لە دوای ئەو باپیرەم. تەواو هەر ئەو دوو کەسە، کەسی ترم نیە لەم جیهانە گەورەیە.

لەناکاو بە ئاگا هاتمەوە بە دەستی دانی لەسەر قۆڵم..

دانی:دووبارە خەیاڵت لە کوێیە جۆنی؟ ئایە ماندوو بوویت؟

جۆنگکوک:ناهـ، نەخێر دان. دەی هەندێکی بدە بە من با یارمەتیت بدەم.

دەستم درێژ کرد بۆ کەلوپەلەکانی، ئەو ئەمڕۆ بوو بە هەژدە ساڵ و چیتر دەرکرا لە هەتیوخانەکە، وە کەلوپەلەکانی کۆکردبوویەوە تاوەکو بیبەین بۆ شوقەکە و ئیتر لەگەڵ من بژیت.








جۆنگکوک:تەواو بوو ئایە هیچ شتێکی تر نەمابوو لەنێو تەکسیەکە؟

دانی:نا تەواو بوو.

خەندەیەکی بچووکی کرد و دواتر دەرگای ماڵەکەی لە دوای خۆیەوە داخست، کەلوپەلەکانی هەڵگرت و بردیە ژووری نووستنەکە.. پاشان گەڕایەوە.

دانی:من خوانی ئێوارە ئامادە دەکەم جۆن، دەتوانیت پشوو بدەیت.

جۆنگکوک:من ماندوو نیم دانی، تۆ بڕۆ و شتەکانت ڕێک بخە من حەز دەکەم ئامادەی بکەم.

دانی:کێشە نیە دواتر ڕێکیان دەخەم-..

جۆنگکوک:وتم کە خۆم حەز دەکەم دان، دەی بڕۆ بزانم.

پاڵم بە پشتیەوە نا و کردمە ژووری نووستنەکە، ئەویش ڕوخساری گرژ کرد لێم.

گەڕامەوە بۆ چێشتخانەکە و شتێکی سادەم ئامادە کرد..

جۆنگکوک:دانی، ئایە زۆرت ماوە؟

&quot;ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ&quot; J.JK✔Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang