بـیـسـت و پـێـنـجـەم

260 39 508
                                    

"لەیەکەم مانگدا"
٭سێیەم مانگی دووگیانی٭

جۆنگکوک:کارەکەت بوەستێنە دانی، هەموو ڕۆژێک هاتووچۆکردن بەئۆتۆمبێل مەترسیدارە بۆتۆ.

بەنیگەرانیەوە وتی.

دانی:دەی جۆنگکوک.. خۆت شۆفێری دەکەی، کەواتە تەنها بەهێواشی و ئاگاداریەوە شۆفێری بکە، هیچ شتێک ڕوونادات.

بەپێداگریەوە وتی و جۆنگکوک دەستی خستە سەر نێوچاوانی خۆی.

جۆنگکوک:من دەمەوێت هەردووکتان سەلامەت بن شیرینەکەم.

دانی:بەڵام جۆن کەسی دیکەش پێویستی بەمنە، چەندین نەخۆشم هەیە کە بەهەمان شێوەی من ڕێنماییان دەوێ.

هەموو هەوڵێکی دەدا بۆ ئەوەی ڕازی بکات..

دانی:سەیرکە.. ئێستا لەسێیەم مانگمداین، با تەنها سێ مانگی دیکە بەردەوام بم و تەواو.

جۆنگکوک چاوەکانی فراوان بوون.

جۆنگکوک:سێ؟! سێ دانە مانگ!!!

بەشۆکەوە سێ پەنجەی بەرز کردبوویەوە. دانی بەبێتاوانی سەری بەبەڵێ جوڵاند و سەیری خوارەوەی دەکرد.

جۆنگکوک:هەرگیز.

بەدڵنیاییەوە وتی و دانی زیاتر نزیک بوویەوە لێی و چەناگەی خستە سەر سینگی، وە سەری بەرز کردبوویەوە بۆ ڕوخساری ئەو و لێوی بۆ پێشەوە هێنابوو.

دانی:تکایە! تکایە، تکایە..

جۆنگکوک سەیری هەموو شوێنێکی دەکرد جگە لە ڕوخساری ئەو چونکە دڵنیابوو ئەوکات زۆر مەحاڵ دەبێت ڕەتی بکاتەوە.

جۆنگکوک:نابێت.

دەستی خستە سەر کەمەری خۆیی و ئاهێکی دایەوە.

دانی:بۆچی بەوشێوەیە بێزاریت لێم؟ هێشتا تەنها سەرەتایە کەچی تۆ لەئێستاوە بێزاربوویت؟

لێوەکانی لەرزین و لێی دوورکەوتەوە، جۆنگکوک خێرا قۆڵەکانی گرت و گەڕاندیەوە بۆخۆی.

جۆنگکوک:نانا، سوێند دەخۆم بێزارنیم ئازیزم. تەواو هەر ئەوەی کە دەتەوێت.. سێ مانگی دیکەش بەردەوامبە لەکارکردن.

وتی کاتێک تێبینی کرد کە دانی دەستی کرد بەگریان. دانی ڕوخساری خۆی سڕی و بەفیزەوە بەرەو ژووری نووستنەکە ڕۆیشت.

دانی:هەر ئەوەی کە دەمویست.

جۆنگکوک چاوی فراوان بوو.

جۆنگکوک:هەی جرجی فێڵباز!

بەدوای کەوت و دانیش بەپێکەنینەوە دەستی لەبەرامبەری ڕاگرت.

دانی:نانا وامەکە. نابێت ڕابکەم، خراپە.

پێدەکەنی و پاڵی دەنا بەسینگیەوە.

جۆنگکوک:فێڵێکی زۆر باشت بۆخۆت دۆزیوەتەوە، لەهەموو شتێک خۆت ڕزگار دەکەیت.

"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora