<بەیانی>
"لەلایەنی دانیەوە"
بەئاگا هاتم بەدەنگی مۆبایلەکەم، زەنگەکەییم چالاک کردبوو تاوەکو زوتر بە ئاگا بێم لەبەر ئەوەی دوێنێ وانەکانمم تەواو نەکرد.
هاتمە دەرەوە لەنێو جێگاکە و سەیرێکی جۆنگکوکم کرد کە خەوتبوو، دوێنێ بە خراپی دڵی شکاندم چونکە ئەو هۆکارەی کە ئەو بەهۆیەوە دەنگی بەرز کردەوە بەسەرمدا هیچ شایەن نەبوو.
هەرچیبێت کێشەم نیە ئەوە شتێکی ئەوەندەش گرینگ نیە، بەڵام نامەوێ کە ئەو وابزانێت ئەوە بۆ من ئاساییە و لەوانەیە ڕابێت لەوەی هاوارم بەسەردا بکات. منیش ئەوەم ناوێ..
بەرەو کتێبەکەم ڕۆیشتم هەڵمگرت و ویستم بڕۆمە دەرەوە لە ژورەکە، بەڵام دووبارە سەیری ڕوخساری جۆنگکوکی خەوتووم کردەوە و بیرم کردەوە کە ئەویش باش نەیخوێند.. بڕیارم دا بە ئاگای بهێنم.
بەرەو ڕووی چووم و دەستم خستە سەر شانی و بە نەرمی جوڵاندمەوە.
دانی:جۆن، جۆنی.... هەڵسەرەوە پێویستە کەمێکی تر بخوێنی بۆ تاقیکردنەوەکە.. جۆن جۆنگکوک!
بە بەردەوامی ناویم هێنا تا لە کۆتاییدا هاوارم کرد ئینجا چاوەکانی کردەوە.
جۆنگکوک:چی ڕوویداوە؟
دانی:هیچ شتێک، هەڵسە پێویستە باشتر بخوێنی.
جۆنگکوک:وازم لێبهێنە ناخوێنم.
بە تیژی سەیریم کرد کاتێک دووبارە پێخەفەکەی خستەوە سەر جەستەی..
دانی:هەر ئێستا وەرە دەرەوە لە نێو جێگاکە!
بە دەنگی بەرز وتم، ئەو ڕاچڵەکی و خێرا هەستایەوە سەر پێیەکانی.
جۆنگکوک:بۆچی وەک کەڵەشێر هاوار دەکەیت بەم بەیانیە زووە بۆ خاتری خودا..
دانی:ناخوێنی مانای چیە بەڕێز جۆن؟ ئەمە بگرە دەی.
دەستم خستە سەر کەمەرم و برۆیەکم بەرز کردەوە لێی دواتر کتێبەکەم خستە نێو دەستی.
گریانێکی ساختەی لەسەر ڕوخساری دروست کرد.
جۆنگکوک:تۆ شێتیت، قرشی گەمژە.
بە تیژی و پرسیارەوه سەیرم کرد، ئەو لیکی قوتدایەوە و سەری بە باشە جوڵاند بە ئاقڵی لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی لای مێزی خوێندنەکەمان دانیشت، منیش هەمان شتم کرد.
دانی:نامەوێ دووبارە نمرەی کەم بهێنی و ساڵێکی دیکەش لە هەمان پۆل بین، بۆیە وا باشترە لە ئێستاوە باشتر بخوێنیت.
پێیم گوت و ئەویش سەری جوڵاند بە قایل بوون، ساڵی ڕابردوو ئەو لە دوو وانەدا نمرەی تەواوی بەدەست نەهێنا و مایەوه، منیش نەمدەتوانی تەنانەت خەیاڵی ئەوەش بکەم لەنێو پۆل دابنیشم بەبێ جۆنگکوک بۆیە بەبێ بیرکردنەوە داوام کرد منیش دووبارە لە هەمان پۆل دابنیشمەوە. مەبەستم ئەوە نیە کە پەشیمان بم، هەرگیز وانیم. تەنانەت گەر ئەو کاتە بگەڕێتەوە دووبارە و دووبارە هەمان شت دەکەم، تەنها نامەوێ ساڵێکی دیکەش لە دەست بدەین. جۆنگکوک تەنها خۆیەتی کە نایەوێ بخوێنێت ئەگەرنا زۆر زیرەکە گەر تەنها کەمێک چاو بە وانەکەدا بخشێنێت بە تەرکیزەوە ڕاستەوخۆ دەچێتە مێشکی، بەڵام ئەو گەمژەیە نایەوێت و نازانێت ئەو بەهرەیە بەکار بهێنێت.
ESTÁS LEYENDO
"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔
De Todo"وشـە ـنـهـێـنـیـەڪە ـبـڵـێـ؟" "ڕقـمـ ـلـێـتـە." "وشـەیـ ـنـهـێـنـ ـسـەرڪەوتـووبـوو."