بـیـسـت و نـۆیـەم

251 33 34
                                    

"لەلایەنی جۆنگکوکەوە"

<گەڕانەوە بۆ بەیانی زوو>

لەناکاو بەئاگا هاتم و سەیرێکی چواردەوری خۆمم کرد، ژوورەکە تەواو ڕووناک بوو وە دانی بەئارامی لەلامەوە خەوتبوو.

سەیرێکی کاتژمێرم کرد بەڵام چاوەکانم فراوان بوون، کاتژمێر نۆ و نیو بوو. من دەبوو کاتژمێرێک و نیو بەر لە ئێستا لە دەرمانخانەکەم بووبام.

بەپەلە جێگاکەم جێهێشت و جلەکانمم گۆڕی دواتر تەنها هەندێک ئاوم کرد بەڕوخسارمدا، وە کاتێک هاتمە دەرەوە ماچێکی سەری دانیم کرد کە هێشتا بەقووڵی خەوتبوو.

دەزانم برسیەتی بەڵام زۆر پەلەمە دڵنیام ئەگەر بەئاگای بهێنم ڕێگام نادات بەبێ ژەمی بەیانی ماڵەکە جێبێڵم. بۆیە دواتر کاتێک گەیشتم پەیوەندی پێوە دەکەم و هەڵی دەستێنم.

سویچەکەم هەڵگرت و شووقەکەم جێهێشت.

کاتێک گەیشتمە ئەوێ بینیم دوو لە کارمەندەکان هێشتان لەبەردەرگا بوون، زۆر داوای لێبوردنم لێیان کرد و خێرا دەرمانخانەکەم کرد.

پاشان ویستم پەیوەندی بکەم بە دانیەوە بەڵام نەمتوانی مۆبیلەکەم بدۆزمەوە، وە بیرم کەوتەوە کە لەماڵەوە نەمهێنا لەگەڵ خۆم و بیرم چووە.

خەمم بوو وە دوودڵ بووم کە دانی هێشتا برسی بێت، بەڵام تاوەکو نزیکی ئێوارە نەمتوانی بەتەواوی پشوویەک وەربگرم.

شوێنەکەمان گەورەیە و بەهۆی نزیکی لە نەخۆشخانەکە بەردەوام کڕیاری زۆر هەن و قەڕەباڵغە، بۆیە نەمتوانی بەهیچ شێوەیەک بگەڕێمەوە ماڵەوە یان بە یەکێک لەمۆبایلەکانی کارمەندەکان پەیوەندی پێوەی بکەم.

<ئێستا>

کاتژمێر شەشی ئێوارە گەڕامەوە وە کاتێ ماڵەکەم پشکنی هیچ کەسێکی لێ نەبوو. زۆر ترساو بووم وە مۆبایلەکەی خۆم لە ژووری میوانەکە دۆزیەوە.

بینیم کە پەیوەندیەک لە دانیەوە و نۆ دانە لە نامجوون و یانزە دانەش لە یوونگیەوە بۆ ژمارەکەم هاتووە. زۆر پەشۆکاو بووم و دەترسام ئەمڕۆ کاتی لەدایکبوونی کچەکەم بێت.

خێرا پەیوەندیم کرد بە نامجوونەوە وە دوای چەند زەنگێک هەڵگیرا.

جۆنگکوک:نامجوون چی ڕوویداوە؟ تکایە بەخێرایی پێمی بڵێ..

خێرا قسەم کرد.

نامجوون:ئارامبە جۆنگکوک، پێتی دەڵێم بەڵام لەسەرخۆبە. دانی پەیوەندی بە یوونگیەوە کرد کاتژمێر پێنج نیو وە پێی وتبوو کە ئازاری زۆرە و کچەکەتان لەدایک دەبێت.

جۆنگکوک:چی؟! من-.. من ئێستا دێم.

دامخستەوە و بەڕاکردن شوقەکەم جێهێشت، بەخێراترین شێوە شۆفێریم دەکرد و ئاگاداری دەستەکانم بووم کە دەلەرزین.

&quot;ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ&quot; J.JK✔Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ