شـانـزەهـەم

269 40 21
                                    

"لەلایەنی دانیەوه"

لە بنکەی پۆلیسدا دانیشتبووم و بە نەرمی دەگریام لە کاتێکدا سەیری و جۆنگکوک و جیمینم دەکرد لەوبەری شیشەکانی زیندانەوە.

لە سەرەتادا تەنها جۆنگکوک بۆ ماوەی بیست و چوار کاتژمێر زیندانی کرا، بەڵام دواتر وتی کە جیمین ویستوویەتی دەست بۆ من بەرێت بە مەبەستی خراپ. بۆیە جیمینیش خرایە زیندانەوه تا ئەو کاتەی بڕیار دەدرێت کە ببێت بە کەیسێک و ڕەوانەی دادگا بکرێت یان نا.

بەڵام هەرگیز باوەڕ ناکەم شتێکی لەوشێوەیە ڕووبدات. چونکە جیمین خاوەنی دایک و باوکێکی نەفرەتیانە دەوڵەمەند و دەسەڵات دارە، بۆیە ئەمە لە مەحاڵ مەحاڵترە. من لە ئێستادا تەنها خەم بۆ جۆنگکوک دەخۆم لەگەڵ ئەو هەڵەیەی کە کردم، جیمین نا. هەرگیز.. ناتوانم جارێکی تر بەو شێوەیەی ڕابردوو نیگەرانی ئەو بم.

جۆنگکوک و جیمین وەک دوو گورگ لەمبەر بۆ ئەوبەرەوە بەرامبەر یەکتر بە توڕەییەکی سامناک سەیری یەکتریان دەکرد. جۆنگکوک تەنها چەند ڕوشانێکی هەبوو لەسەر ڕوخساری، بەڵام جیمین.. ئەو بەتەواوی چاوێکی هەڵئاوسابوو وە ڕەنگی گۆڕا بوو بۆ ڕەنگێکی تێکەڵ لە مۆر و شین، بە هەمان شێوە لایەکی ڕومەتی و سوچێکی لێویشی. جگە لە برینە ورد و گەورەکانی تریش..

هەنسکێک لە لێوم دەرچوو بەبێ ئاگاداری خۆم، هەردووکیان خێرا سەیرکردنیان گواستەوە بۆ من. چاوەکانی جۆنگکوک پڕبوون لە نیگەرانی کاتێک منی بینی، بەڵام جیمین تەنها خەندەیەکی لا لێوی کرد کە زیاتر منی دەترساند.

جۆنگکوک لە شیشەکان نزیک بوویەوە کاتێک هێشتا سەیری دەکردم، منیش چوومە نزیکی لە کاتێکدا سەیری زەویم دەکرد. من بوێریم نیە!. ئەوە هەموویەتی.. من شەرمەزارم لە بەرامبەر ئەو بە تەواوەتی، وە ئێستا زیاتر سەرسامی دڵ باشیەکەی ئەوم. دەپرسم کە تەنها بۆ من بەو شێوەیە؟ لە ڕاستیدا وەڵامی ئەو پرسیارە نازانم تەنها دەزانم کە ئەو فریشتەیەکە بۆ من. دڵ باشی و میهرەبانیەکەی بێسنوورە لەگەڵم..

جۆنگکوک:دانی سەیرم کە، مەگری.. نامەوێت بگریت. دەی سەرت بەرز بکەوە تۆ پێویست نیە سەرت بۆ هیچ کەسێک و لە هیچ کاتێک نزم بکەیتەوە..

ئەو دەستی لە شیشەکانەوە دەرهێنا و خستیە سەر کوڵمەکانی من، ناخم دووبارە بریندار بویەوە کاتێک برینی سەر دەستەکانیم بینی. بۆیە فرمێسکم دووبارە گەڕایەوە سەر ڕوخسارم، دەربڕینی ئەو زیاتر نیگەران بوو.

جۆنگکوک:دانی تکایە..تکایە مەگری.

سەرم بە باشە جوڵاند، ئەو پێش خۆم دەستی هێنا بە ڕوخسارمدا و فرمێسکەکانمی لابرد.

تەنها هەنسکێک بە نزمی لەژێر لێومەوە هاتە دەرەوە، ئەو دووبارە دەربڕینی گۆڕا بۆ توڕەیی و سەیری جیمینی کرد کە بە فیز و گاڵتەجاڕیەوە سەیری ئێمەی دەکرد.

"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔Where stories live. Discover now