دانی:ڕاکە جۆن ڕاکە.
جۆنگکوک:ئەو پیرە پیاوە چۆن ئەوەندە خێرا ڕادەکات، نەفرەت..
دانی و جۆنگکوکی حەڤدە ساڵان دەستی یەکتریان گرتبوو و وەک شێت بەسەر شەقامەکەدا ڕایان دەکرد، دووبارە بەسەر دیواری قوتابخانە ڕایان کردبوو بەڵام بەڕێوبەرەکە لەدەرەوەی دەرگای قوتابخانەکە ئەوانی بینی و دەستی کرد بە دوا کەوتنیان تا بیان گەڕێنێتەوە بۆ قوتابخانە و سزایان بدات.
:هەرچۆنێک بێت هەر دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە.
بەڕێوبەرەکە وەک شێت هاواری دەکرد و هەناسەی دەدا پاشان وەستا لە ڕاکردن و لێیان گەڕا تا بڕۆن.
دانی:ئۆههـ دەی بڕۆ پیرە پیاوی نەفرەتی هەرگیز نایبینیت ئێمە بگریت.
دەستیان کرد بە پێکەنین لەکاتێکا هێشتا ڕایان دەکرد.
جۆنگکوک:تەواو با لێرە بوەستین هەناسەت پێنەماوە..
وەستان و دانی دەستی خستە سەر ئەژنۆی پاشان لەسەر زەویەکە دانیشت.
دانی:ئێستا بچینە کوێ؟
جۆنگکوک شانی بە نەزانین بەرز کردەوە.
جۆنگکوک:لەوانەیە...، شاری یاری؟
دانی:جۆن ئایە تۆ دووبارە گەڕایتەوە سەر وەشانە گەمژەییەکەت؟ ئێستا کاتژمێر دەی بەیانیە بەڕای تۆ شاری یاری ئێستا کراوەیە؟
جۆنگکوک:باشە باشە، تەنها بیرم نەمابوو گەمژە.
دانی:خۆت گەمژەی، هەی گەمژە!
جۆنگکوک:تۆ گەمژەی!
دانی:خۆت گەمژەی!
جۆنگکوک ڕاستەوخۆ هەڵی گرت و خستیە سەر شانی..
دانی:هێی دام بنێ گەمژە، وتم دامنێ..
هەوڵی دەدا خۆی بەرز کاتەوە و دەیکێشا بە پشتیدا و قاچەکانی دەجوڵاندەوە.
جۆنگکوک:تۆزێک بە بێ جووڵە وەک مرۆڤ بمێنەوە.. پشیلەی گەمژە..
دانی:خۆت گەمژەی کەروێشکی ناشرین.
جۆنگکوک پێستی قاچی گرت و ڕاکێشا.
دانی:ئاهـ ئاهـ گەمژە بۆچی پێستم دەگریت.
گازێکی لە پشتی گرت و جۆنگکوک ناڵاندی.
جۆنگکوک:هەی پشیلەی دڕندە ئایخوایە ئەو ددانە مەترسیدارانە.. تۆ ددانی قرشت هەیە؟
YOU ARE READING
"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔
Random"وشـە ـنـهـێـنـیـەڪە ـبـڵـێـ؟" "ڕقـمـ ـلـێـتـە." "وشـەیـ ـنـهـێـنـ ـسـەرڪەوتـووبـوو."