یـانزەهـەم

279 46 115
                                    

"لەلایەنی دانیەوە"

بەیانی زوو بوو وە لە قوتابخانەکە لە پۆلەکەی خۆم دانیشتبووم، چاوەڕوانی جۆنگکوک بووم تاوەکو بگات.. دوێنێ پێش ئەوەی بگەڕێمەوە ماڵەوە پێی وتم کە من خەبەری بکەمەوە، چونکە چیتر بەتەنیا ئەژیت وە ئەگەر هیچ کەسێک خەبەری نەکاتەوە بۆ سەدەیەکی تەواو دەخەوێت..

دوێنێ کاتێک گووتی ئەم بەیانیە خۆم خەبەرم بویەوە چاوەکانم خەریک بوو بکەونە نێو لەپی دەستم بێگومان ئەمە دیاردەیەکی نەفرەتیانە دەگمەنە کە ڕەنگە لە تەواوی مێژوودا یەکجار ڕووبدات، وە وادیارە دوێنێ ڕوویداوە



بە بێزاریەوە سەیری قوتابیەکانی پۆلەکەم ئەکرد، لایەکی لێوم بەرز کردبوویەوە.. کاتێک دال میم بینی ئەو کچە بێ ڕەوشتە کە چۆن بە سەیرکردنە ناسروشتیەکانی سەیرم دەکا چاوم لێی خولاندەوە، گەمژەی بێمێشک

سەیری دەرگاکەم کردەوە بینیم جۆنگکوک خەریکە دێتە ژورەوە، ڕاستەوخۆ ڕوخسارم دەستی کرد بە گەشانەوە.. گەیشتە لام و بە خەواڵوویی دانیشت جانتاکەی هەڵدا سەر مێزەکە و سەری خستە سەر شانم

دانی:بەیانی باش

جۆنگکوک:بەیانی کەی باش ئەبێت گەر بزانیت ئەو مامۆستا بێزارکەرانە دێنە ژورەوە

دانی:شێت، بخەوە دەی

دەستم دوو جار بەهێواشی لەسەری دا بە مانای "بخەوە"، ئەویش چاوی داخست و باوەشی دا لەقۆڵم

دوای چەند خولەکێک وانەکە دەستی پێکرد

دانی:جۆناهـ، سەرت بخە سەر مێزەکە ناتوانم دەستم بەرز کەمەوە

بە دەنگێکی هێواش پێم وت، بێگومان لەبەر ئەوە نا تا مامۆستاکە گوێی لێنەبێت بەڵکو لەبەر ئەوەی جۆنگکوک بەتەواوی خەبەری نەبێتەوە

ئەو بە ئاقڵی ئەوەی کرد کە وتم بەبێ ئەوەی چاوی بکاتەوە، دەمزانی بەتەواوی خەبەری نەبۆتەوە



وانەی یەکەم کۆتایی هات، سەیری ڕوخساری جۆنگکوکم کرد.. کاتێک خەوتووە ڕوخساری دەبێت بە منداڵێکی تەواو، زۆر دیمەنێکی شیرین بوو بەجۆرێک نەمدەتوانی خەبەری بکەمەوە

دەستم دەهێنا بە قژە قاوەییە کاڵەکەی، من قژە ڕەشەکەی خۆییم خۆشدەوێ بەڵام ئەو هەمیشە دەیگۆڕێت بۆ ئەم ڕەنگە کاڵە

دە خوولەک پشووی نێوان وانەکان تێپەڕی منیش بە دیار جۆنگکوکەوە دانیشتبووم و نەڕۆیشتمە دەرەوە، لەناکاو ڕاچڵەکی لەشوێنی خۆی کاتێک دال می ئەو کچە گەمژەیە بەدەنگە بێزارکەرەکەی خۆی دایە قاقای پێکەنین، هەی بێمێشک

"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ