سـیـیـەم 'کۆتا'

282 38 24
                                    

"لەلایەنی جۆنگکوکەوە"

ڕامدەکرد بەدوای شازادە بچووکەکەمدا کە بەهاروهاجیە بێکۆتاییەکەی خۆیەوە پێدەکەنی پێم و ڕای دەکرد لەنێو ماڵەکەمان.

جۆنگکوک:یۆجی شازادەی باوکە، ماندووبووم بوەستە..

وتم کاتێک بەهێواشی ڕامدەکرد لەدوایەوە، دەزانم دڵخۆش دەبێت کاتێک وادەزانێت ناتوانم بیگرم.

ئەو هێشتا ناتوانێت بەشێوەیەکی تەواو وشە شیرینەکانی دەرببڕێت.

یۆجی:نا..

لەناکاو کەوتە سەر دەستی و ئەژنۆکانی کاتێک قاچی لەیەکێک لەیاریەکانی خۆی گریبوو، ڕامکرد بەرەو ڕوویی و هەڵمگرتەوە کاتێک هێشتا پێدەکەنی.

جۆنگکوک:بچووکەکەی من ئازارت پێدەگات.

ماچی ڕوومەتیم کرد و ئەویش دەستی لەملم گرێدا، پاشان بەرزبوومەوە تاوەکو بیبە ژووری نووستنەکە و جلەکانی بگۆڕم. یوونگی ئێمە و نامجوونی بانگێشت کردبوو بۆ خواردنی پیزا بۆ ژەمی ئێوارە لەماڵەکەی خۆیدا.

جۆنگکوک:کێ تاکە شازادەکەی باوکەیە؟

وتم کاتێک درێسە بچووکە شیرینەکەییم کردە بەری، وە خەریکی ڕێکخستنی بووم لەبەریدا.

یۆجی:من!

وتی و هەڵبەزیەوە لەشوێنی خۆیدا، ئەو لە هەندێک شتدا لە دانیەکەم دەچێت.. هاروهاج و زیرەکە، شەرمنە بەڵام کاتێک کراوە دەبێت ڕەفتاری زۆر گاڵتەجاڕانە دەکات. سەرەڕای ئەوەی هێشتا نەبووە بە دوو ساڵ..

بەڵام ڕەنگی چاوەکانی و لووتی هەمان شتن لەگەڵ هیمن، هەروەک چۆن دانی هیوای بۆ دەخواست.. هەروەها وەک من پەرشوبڵاوە و ماڵەکە دەشێوێنێت. هەندێک کات وا بیر دەکەمەوە ڕۆڵی دانی دەبینم وەک چۆن ئەو کاتانەی جلەکانم لەهەموو لایەکی ماڵەکە دەبوون و ئەویش جنێوی پێم دەدا، ئێستاش کچەکەم تۆڵەی دایکی لێم دەکاتەوە.

یاریەکانی لەهەموو سوچێکی ماڵەکەدایە، تەنانەت خولەکێک دوای کۆکردنەوەیان دەتوانیت ببینیت کە گەڕاوەتەوە بۆ هەمان بارودۆخی جاران.

بەنەرمی قژە جوانەکانیم ڕێکخست دواتر توند ماچی ڕوومەتیم کرد.

جۆنگکوک:شازادەی باوکە چەند جوانە..

ئەو گەڕایەوە بۆ باوەشم و قۆڵە بچووکەکانی لەملم گرێدا، هەڵسامەوە کاتێک دڵنیابووم بەتەواوی ئامادەین. وە دوای چەند خولەکێک باڵەخانەکەم جێهێشت لەکاتێکدا یۆجی هێشتان لەباوەشمدا بوو.

ئەوم لە کوشنەکانی دواوە لەسەر کورسیە تایبەتەکەی دانا، پاشان بەرەو ماڵەکەی ئەو پیرە پیاوە لێم خوڕی.













یوونگی:ئازیزی مامە!

یوونگی وتی هەر دوای چرکەیەک لە کردنەوەی دەرگاکە، خێرا لەباوەشم دەریهێنا و هەڵیگرت.

"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang