دانی:جۆن ئایسکرێممم..
جۆنگکوک:بابچین بیکڕین دان.
دانی:بەڵام پارەم پێ نەماوە..
جۆنگکوک:من لامە کێشە نیە، تۆ تامی پرتەقاڵت دەوێ وانیە؟
دانی سەری جوڵاند بەدڵخۆشی و جۆنگکوکیش دوو دانەی کڕی تامی پرتەقاڵ و تامی مۆز.
بەدڵخۆشی دەیان خوارد و بەهێواشی ڕێیان دەکرد بەرەو لای دەرگای قوتابخانە، بینیان دەرگاکە کراوەتەوە و قوتابیەکان دەچنەوە ماڵەوە ئەوانیش لەلایەک وەستابوون و چاوەڕوانی دایکی جۆنگکوک بوون.
جۆنگکوک:ئەوەتا هات دەی وەرە.
سڵاوی لەدایکی کرد و خۆی خستە باوەشی، دانی کەمێک بۆی چەمایەوە و سڵاوی کرد.
جۆنگکوک:دایکە دانی کەوت و کۆڵۆونەکەی دڕاوە دەتوانی بۆی چاک بکەیت؟ ئەو سزا دەدەن گەر بزانن..
دانی شەرمی دەکرد لەبەردەمی بۆیە سەری نزم کردبوو و خۆی بەپەنجەکانیەوە سەرقاڵ کردبوو.
یونجیل:دانی ئازیزم چیت بەسەر هاتووە وەرە بۆ لام..
دانی کەمێک ڕۆیشتە پێش و یونجیل خۆی چەماندەوە بۆ ئاستی ئەژنۆکانی ئەو و سەیری دەکرد.
یونجیل:تۆ یەکێکی ترت نیە؟ ئەمە بەکەڵکی چاک کردنەوە نایەت.
دانی سەری جوڵاند بەمانای نەخێر.
دانی:کێشە نیە خانمەکەم تەنها گەر دەزوو و شتت لایە پێمی بدە خۆم چاکی دەکەم.
یونجیل:نا چۆن ڕێگە دەدەم، وەرە بابچین یەکێکی تر بکڕین.
دانی: نا نەخێر خانمەکەم سوپاس زۆر سوپاس پێویست ناکات تەنها چاکی دەکەمەوە کێشەی نیە.
یونجیل:مەترسە بەخێرایی دەیکڕین ناهێڵم درەنگ بکەویت ئەوەتا لەو دوکانە هەیە.
دانی:بەڵام چۆن دەبێ؟ من نامەوێ تکایە..
یونجیل:دانی ئازیزم تۆش وەک کچی منی دەزانم جۆنگکوک چەن خەمی تۆیەتی بۆیە نامەوێ نیگەرانی تۆ بێت هەم با سزا نەدرێیت.
دەستی گرت و ڕێگەی نەدا قسەی تر بکات لەگەڵ خۆی بردی و کۆڵۆونێکی گەرمی بۆ هەڵبژارد و لەشوێنی جل گۆڕینەکە کردیە بەری پاشان پارەکەی دا و ڕۆیشتنە دەرەوە.
دانی:زۆر سوپاس خانمەکەم سوپاست دەکەم.
یونجیل:شایەنی نیە ئازیزم دەی بگەڕێوە ماڵەوە بەسەلامەتی..
ŞİMDİ OKUDUĞUN
"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔
Rastgele"وشـە ـنـهـێـنـیـەڪە ـبـڵـێـ؟" "ڕقـمـ ـلـێـتـە." "وشـەیـ ـنـهـێـنـ ـسـەرڪەوتـووبـوو."