"لەلایەنی دانیەوە"
کاتژمێر دەی شەوبوو و هێشتا جۆنگکوک نەگەڕابویەوە، بەڕادەی دۆزەخ هەستم بە ترس دەکرد ئەو تەنانەت مۆبایلەکەی لەگەڵ خۆیدا نەبرد تاوەکو پەیوەندی پێوە بکەم..
لە دەرەوە بارانێکی باش دەبارێت، ناتوانم تەنانەت بۆ خولەکێک لە شوێنێک دانیشم..
ئەوە هەمووی بەهۆی منەوە بوو، ئەو لە من توڕە بوو بۆیە ڕۆیشتە دەرەوە.
چی ئەگەر شتێکی لێ بەسەر بێت؟، ناتوانم خەیاڵی ئەوە بکەم کە ئەو شتێکی لێبێت، منیش ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەودا دەڕۆم بۆ دونیاکەی دیکە..
نازانم چی وای لێدەکات ئەوەندە جیمین بە کەسێکی خراپ ببینێت.. ئەو زۆر باشە لەگەڵ مندا.
بەڵام هەرچیبێت من ئەو قایل دەکەم کە چیتر ئەوەندە ڕقی لێی نەبێت، بێگومان من هەرگیز واز لە جیمین ناهێنم.. ئەو هیچ خراپەیەکی بۆمن نیە کەواتە بۆچی دەبێت وابکەم؟
زیاتر و زیاتر دەسوڕامەوە بەنێو ماڵەکەدا، هەندێک جار لە شووشەی پەنجەرەکانەوە سەیری دەرەوەم ئەکرد تاوەکو بزانم کە ئایە نەهاتۆتەوە، بەڵام ئەو دیار نەبوو.
نیگەرانیم لە ڕادەبەدەر بوو وە نەمدەزانی دەبێت چیبکەم..
ڕۆیشتم بۆ چێشتخانەکە بۆ ئەوەی خواردنێک دروست بکەم، لەوانەیە تا ئەو دەگەڕێتەوه منیش خوانێکی خۆش ئامادە بکەم. ئەو کاتێک توڕەییە حەز بە خواردنی هیچ خواردنێک ناکات دەزانم نانی ئێوارەی نەخواردووە..
هەندێک خواردنم دروست کرد و سەر مێزەکەشم ئامادە کرد، نزیکەی نیو کاتژمێری دیکەش ڕۆیشت و ئەو هیچ ئاسەوارێکی نەبوو.
قاچەکانم بەتەواوی بێهێز بوون و ئیتر لەسەر قەنەفەکان دانیشتم، هەر سەیری کاتژمێرەکەم ئەکرد
کاتژمێر یانزە و نیوی شەو لایدابوو، وە منیش هێشتا چاوەڕێ بووم..
کاتژمێر دوانزەی شەو، جۆنگکوک دەرگای ماڵەوەی کردەوە. سوپرایز بوو کاتێک بینی ڕوناکیەکان هێشتا داگیرساون..
ئەو چاوەڕێ نەبوو دوای ئەوەی ڕوویدا دانی چاوەڕوانی ئەو بێت، چاکەتەی دانا و ڕۆیشتە نێو ژووری دانیشتنەکە. دانی بینی کە سەری لەسەر دواوەی قەنەفەکانە و لە نێو خەو دایە.
ڕۆیشتە لای و کەمێک سەیری کرد، دەستی بە قژیدا هێنا دواتر بە هێواشی پاڵیخست لەسەر قەنەفەکان.. بەرەو ژووری نووستنەکە بەڕێکەوت و سەرچەفێکی بۆی هێنا و دای بەسەر جەستەیدا.
ڕۆیشتە مەتبەخەکە بۆ ئەوەی هەندێک ئاو بخواتەوە بەڵام دووبارە سەر سوڕماو بوو کاتێک مێزەکەی بینی کە پڕە لە خواردنی سارد بوەوە. هەندێک ئاوی خواردەوە دواتر ویستی خواردنەکە هەندێک گەرم بکاتەوە بەڵام بیری کەوتەوە کە دوو قاپی پاک هەیە لەسەر مێزەکە، زانی کە دانیش نانی نەخواردووە. نەیدەتوانی بە ئاگای بهێنێ و نەیدەتوانی بەبێ ئەو نان بخوات بۆیە تەنها وازی لەو بیرۆکەیە هێنا.
VOCÊ ESTÁ LENDO
"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔
Diversos"وشـە ـنـهـێـنـیـەڪە ـبـڵـێـ؟" "ڕقـمـ ـلـێـتـە." "وشـەیـ ـنـهـێـنـ ـسـەرڪەوتـووبـوو."