پـانـزەهـەم

253 45 118
                                    

"لەلایەنی دانیەوە"

ڕۆژەکان بەردەوام بوون لە ڕۆیشتن لەگەڵ بۆڵە بۆڵکردنی جۆنگکوک و ژوانەکانی من و جیمین..

ئەمڕۆ بۆ هەشتەم جار دەڕۆینە ژوان لە دووەمین هەفتەی پەیوەندیەکەمان، جۆنگکوک دووبارە دەستی کردبوو بە بۆڵەکردن وە منیش وەک ئەوەی تەنانەت بوونی نەبێت لەوێ خەریکی دانانی هەندێک بڵەش بووم بۆ سەر کوڵمەکانم.

جۆنگکوک:دانی ئاگادار بە، ئەوە هەشتەمین ژووانە لە دوو هەفتەدا-..

دانی:جۆنی ئایە پێویستە زیاتر سەرکوڵەکانم سوورتر بکەم؟ ئەو حەزی بە ڕوومەتی پەمەیی و سووری سروشتیە بەڵام پێموایە کوڵمی خۆم بە ڕادەی پێویست وانیە بۆیە وابزانم زیاتری بکەم، هم چیدەڵێیت تۆ؟

ئەو بە چاوێکی بێ باوەڕی سەیری دەکردم و شەویلگەی خوارکردبوویەوە لێم، من بە پرسیارەوە سەیرم کرد.

جۆنگکوک:دەزانی چی؟ ئەوەم پێ بدە..

بە خێرایی بڵەشەکەی وەرگرت لێم بەبێ ئەوەی فڵچەکە بەکار بهێنێت تۆزی نێو قوتوەکەی ئەهێنا بە ڕوومەتم زۆر بە توندی، هاوارێکم کرد. دوای چەند چرکەیەک لێمی دوور خستەوە..

جۆنگکوک:ئێستا زۆر باشە. هەرگیز هەوڵ نەدەیت قسەم لەگەڵ بکەیتەوە، وە ئەگەر یەک ساڵی تریش نەگەڕامەوە ماڵەوە نەکەیت پەیوەندی بکەیت و بڵێی "جۆن.. بمبورە تکایە بگەڕێوە ماڵەوە نیگەرانی تۆم". وە تەنانەت ئەگەر جیمین هەوڵی خنکاندنی تۆی دا هانا بۆ من مەهێنە.

ئەو پەنجەی ئاماژەی بەرەو ڕوخسارم بە توڕەیی ڕاگرت و ڕۆیشتە دەرەوە لە ژووری نوستنەکە، گوێم لە هەندێک جوڵەی بوو پاشان دەنگە بەرزەکەی دەرگاکە وایکرد بە خراپی ڕابچڵەکم، شۆک بووبووم و تێنەدەگەیشتم کە کەمێک لەمەوبەر چی ڕوویدا..

هەستم بە شێواوی ئەکرد و نەمدەزانی پێویستە چی بکەم و کاردانەوەم چۆن بێت.. سەیرێکی ئاوێنەکەی بەردەمم کرد بەڵام هاوارێک قورگمی جێهێشت کاتێک ڕوخسارە سوورەکەی خۆمم بینی، ئەو چی بەسەر کووڵمەکانم دا هێناوە؟ ئای خوایە پێویستە چۆن پاکی بکەمەوە؟! من دوا دەکەوم.. نەخێر!!!

خێرا ڕۆیشتم بەرەو دەست شۆرەکە و هەندێک ئاوم کرد بە ڕوخسارمدا، سەرم بەرز کردەوە تا لە ئاوێنەکەی بەرامبەرم ڕوخسارە کامڵ سوورەکەی خۆم ببینم..

خەریک بوو بگریم چونکە من سەد هێندە خراپترم کرد، هەر ئاوم ئەکرد بە ڕوخسارم نەمدەزانی چۆن چارەسەری بکەم.. گەڕامەوە بۆ ژووری نووستنەکە و لەلای ئاوێنەکە وەستام بە گریانێکەوە. خولەکێک بوەستە... ئایە من تەنها لەبیرم کرد کە تەنەر بەکار بهێنم؟ نەخێر!.. من بەتەواوی گەمژەیەکم.

خێرا دەستم کرد بە پاکردنەوەی ڕوخسارم، هەناسەیەکی ئارامیم دایەوە کاتێک ڕوخسارە پاکەکەم بینی.. هێشتا هەندێک سوورتر بوو لە پێستی سرووشتی خۆم بەڵام ئەوەندە کێشە نابێت. من دەتوانم چارەی بکەم..





"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔Où les histoires vivent. Découvrez maintenant