"لەلایەنی جۆنگکوکەوە"
لەخەوێکی قووڵدا بووم لەنیوەی شەودا تا ئەو کاتەی دانی بانگمی کرد.
دانی:جۆن.. برسیمە..
بەهێواشی دەیوت و جەستەمی دەهەژاند.
جۆنگکوک:ئازیزم نیوەی شەوە، ئێستا بخەوە بەیانی زوو هەڵدەستین و خوانی بەیانی دەخۆین بەڵێن بێت.
بەخەواڵوویی وتم، ئەو هەندێک جوڵایەوە..
دانی:بەڵام-.. جۆن، تکایە من زۆر برسیم.
ئەو دووبارە بەداماوی داوای کرد، هەندێک خۆم جوڵاند و سەرم زیاتر نوقمی سەرینەکەم کرد.
جۆنگکوک:هەندێک کێک مابوویەوە لەنێو ساردکەرەوەکەیە، دەتوانیت جارێ تەنها ئەوە بخۆیت شیرینەکەم؟ زۆر ماندووم.
دانی:باشە.. دەڕۆم. هەر خۆی حەزم بەبێزارکردنت نیە.. وە پێویستیشم پێت نیە. بخەوە..
بەتۆنێکی لەرزیو وتی و ئاگادار بووم کە جێگاکەی جێهێشت، هەناسەیەکم دایەوە و لەسەر جێگاکە دانیشتم.
جۆنگکوک:شیرینەکەم توڕە مەبە. تەواو ئێستا دێم وە خواردنێکت بۆ ئامادە دەکەم..
بەهیلاکی وتم و ژوورەکەم جێهێشت لەگەڵ ئەو، ڕووناکی چێشتخانەکەم داگیرساند وە دەستم کرد بە دروستکردنی ژەمێکی سووک بۆ ئەو دوای ئەوەی لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشت.
لەبەردەمیم دانا و ئەو خەندەی کرد.
دانی:زۆر سوپاس ئازیزم..
جۆنگکوک:چێژی لێ ببینیت شیرینەکەم.
بەخەندەوە وتم پاشان لەکورسیەکەی تەنیشتی دانیشتم و سەرم لەسەر مێزەکە دانا، ئەو دەستێکی خستە نێو قژم و بەدەستەکەی دیکەی خەریکی نانخواردن بوو.
ئاهێکی ئاسوودەییم دایەوە چونکە جوڵەی پەنجەکانی ئارامکەرەوە بوون بۆ سەرم. دوای چەند خولەکێک تەواو بوو.
دانی:تەواوبووم جۆن، بابڕۆین بخەوین بەیانی پاکیان دەکەینەوە. تۆ ماندوویت..
هەڵسایەوە و قاپەکانی کۆکردەوە، منیش سەرم لەقاند و بەیەکەوە ڕۆیشتینە ژوورەوە.
دانی:ببورە بۆ ماندووکردنت جۆن..
بەهێواشی لەناکاو وتی دوای ئەوەی پاڵکەوتین لەسەر جێگاکەمان.
جۆنگکوک:کێشە نیە ئازیزەکەی من، هەموو شتێک بۆتۆ.
ماچی سەریم کرد و زیاتر خستمە نێو باوەشم.
٭٭٭
بۆ بەیانی خەریکی ئامادەکردنی جانتایەکی بچووک بووین بۆ کاتی لەدایکبوونی کچە بچووکەکەمان، دانی بەسۆزەوە جلە بچووکەکانی دەپێچایەوە و دەیخستە نێو جانتاکە.
منیش خەریکی یارمەتی دانی ئەوبووم، تا لەناکاو هەنسکی دا و ڕوخساری خۆی سڕی. وە کاتێک سەیری دەموچاویم کرد بینیم دەگریت.
BẠN ĐANG ĐỌC
"ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ" J.JK✔
Ngẫu nhiên"وشـە ـنـهـێـنـیـەڪە ـبـڵـێـ؟" "ڕقـمـ ـلـێـتـە." "وشـەیـ ـنـهـێـنـ ـسـەرڪەوتـووبـوو."