حـەڤـدەهـەم

254 39 17
                                    

<بەیانی>

دانی و جۆنگکوک چەند خولەکێک بوو بە ئاگا هاتبوون، دانی خەریکی ئامادە کردنی نانی بەیانی بوو لە کاتێکدا جۆنگکوک خەریکی گەرماو کردن بوو.

دانی:جۆنی گەمژە، نانی بەیانی ئامادەیە. ئەگەر نیازی نان خواردنت هەیە ئامۆژگاریت دەکەم زوو بێیت بۆ سەر مێزەکە چونکە ڕەنگە بەتەنیا هەمووی تەواو بکەم..

بە هاوارەوە لە چێشتخانەکە قسەی بۆی کرد لە کاتێکدا کۆتا دەفری دانا لەسەر مێزەکە و دانیشت، جۆنگکوک هەر زوو لە چێشتخانەکە پەیدا بوو بە کراسە کراوەکەیی و خەولیەکەوە لەنێو دەستەکانی کە دەیهێنا بە قژیدا.

دانی:نەخۆش دەکەویت گەمژە بۆ کراسەکەت داناخەیت..

جۆنگکوک:ببورە، من وەک تۆ مریشکێک نیم لە نێو ماڵیشدا نەخۆش بکەوم.

بە فیزێکەوە وتی و دانیشت، دانی برۆی گرژ کرد لێی و دواتر چاوی خولاندەوە.

دانی:گەمژەی بچووک.

لەژێر لێویەوە بەنزمی وتی..

جۆنگکوک:دەتوانم گوێم لێت بێت گەمژە تەنها یەک مەتر لێتەوە دوورم.

دانی:بە دۆزەخ..

جۆنگکوک کەوچکێکی کێشا بە پشتی دەستیدا کە لەسەر مێزەکەی دانابوو، دانی ئاهێکی کرد و برۆی لێی گرژ کرد.

جۆنگکوک:منداڵ نابێت جنێو بدات!

دانی:هێی تۆ مێشک بچووک! مردنت بە دەستی منە، من منداڵ نیم..

جۆنگکوک:بێگومان ئەگەر توانیت، پێش ئەوەی من تۆ بکوژم.

دانی:تەنها نانەکەت بەبێ دەنگی بخۆ وەک مرۆڤێک.





جۆنگکوک:دانی کەمێک پەلە بکە..

بە تۆنێکی پڕ لە بێزاریەوە وتی چونکە تەنها پانزە خولەک کاتیان ماوە بەڵام هێشتا دانی دیار نیە.

دانی:بێزارکەری گەمژە.

وتی کاتێک هاتە لای و دواتر بەیەکەوە ماڵەکەیان جێهێشت و بەڕێکەوتن بۆ قوتابخانە.



هەردووکیان دانیشتن لەسەر کورسیەکانی خۆیان، دانی کەمێک شڵەژاو بوو و بیری دەکردەوە چی ئەگەر جیمین بەدیار بکەوێت؟ قاچەکانی بەردەوام دەهەژاند و دەستی خستە سەر ڕانی و تەنورەکەی خۆی گووشی. جۆنگکوک کاتێک تێبینی کرد دەستی خستە سەر دەستی بە خەندەوە و وای لێیکرد جوڵەی قاچی بوەستێنێت.

جۆنگکوک:ئارامبە دانی، من لێرەم لەلای تۆ.

دانی خەندەیەکی بۆی کرد و سەری خستە سەر شانی.

هەڵسایەوە سندوقی مۆسیقاکەی لەنێو جانتاکەی دەرهێنا دواتر دووبارە سەری خستەوە سەر شانی، سندوقەکەی کردەوە و چاوی داخست.

&quot;ـبــــەڵــێــنــ ـتــــۆ&quot; J.JK✔Kde žijí příběhy. Začni objevovat