•4•

323 51 150
                                    

•🖤•

•🖤•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•🖤•





...






"باشە، کەواتە هەفتەکەت چۆن تێپەڕی؟"
جۆنگکوک پرسیاری کرد، ئەو پرسیارەی کە هەرگیز نەمدەویست گوێم لێی ببێت.



قۆڵەکانم لە نزیک سینگم لێک گرێدا، سەرنجی خۆم خستە سەر ئەو درەختانەی کە لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە دیار بوون و بەلایان دا تێدەپەڕین.
"ئەوە زۆر باش بوو.."
وەڵامم دایەوە، بێگومان ئەگەر ئەو لایەنە لاببەین کە دایک و باوکم بەردەوام بوون لەوەی قسەم لەگەڵ بکەن دەربارەی نەخۆشیەکەم ئەوا هەموو شتێکی تر ئاسایی بوو.



"ئایە بەسەر ئەوەدا زاڵ بوویت کە ئەو ڕۆژە تۆی نیگەران کردبوو؟"
ئەو بە دەنگێکی ئارامەوە وتی.



شەپۆڵێکی نائارامی و شڵەژاوی دەستی بەسەر داگرتم.
"ئـمم.. بە جۆرێک، وابزانم.
بە تەواوی نا..
باشە، بە جۆرێک"
تەنانەت خۆشم نەمدەزانی کە چی دەڵێم لەم کاتەدا، وشەکان زۆر بە قوڕسی لە دەمم دەهاتنە دەرەوە.



"باشە، من ئەوە بە نەخێر وەردەگرم"



"ئەوە شتێک نیە کە بتوانم بە ئاسانی بەسەریدا زاڵ ببم.."
بە منگەوە وتم، گازم لە لێوی خوارەوەم گرت.



"دەتەوێت باسی بکەیت؟"
ئەو بە نیگەرانیەوە وتی.



سەری خۆم جوڵاند.
"نا.. ئەوە ئاساییە، سوپاس بۆ ئەوە.
ئەی چی دەربارەی تۆ؟"



"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞Where stories live. Discover now