•15•

262 51 36
                                    

•🖤🔗

•🖤🔗•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•🖤🔗•





...





بە هێواشی پەڕەکانی ئەو گۆڤارەم هەڵدەدایەوە کە لەسەر ڕانم دامنا بوو، سەیری هەموو ئەو دیزاینە سەرسوڕهێنەرانەم دەکرد کە کرابوونە بەر مۆدێلەکان لە چەندەها وێنەی جیاوازدا کە هەموویان لە لایەن براندی کارنسـەوە دیزاین کرابوون.

هەستێکی خۆش بە نێومدا تێپەڕی کاتێک بۆم دەرکەوت کە عەزیەکەم بە تایبەت بۆ من دیزاین کرابوو، چونکە هیچ عەزییەک لەو گۆڤارەدا بوونی نەبوو بەوەی من بچێت.

عەزییەکەی من تایبەت بوو.

بەڵام ئەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتبوو بەهۆی بەربوونەوەکەمەوە...

ددانەکانم لەسەر یەک جیڕکردەوە کاتێک ئەوەم بیرهاتەوە، دەستم بە هێواشی بۆ لای سەرم برد کە باندجێک بە توندی بەسترابوو بە دەوری سەرمدا، وە پەراسووەکانی سنگم بە خراپی ئازاریان هەبوو.



لەناکاو دەرگای ژوورەکە بە خێرایی کراوە وە من بە نزیکەیی توشی جەڵدەی دڵ بووم بەهۆی ئەو دەنگە لەناکاوەوە، ئەو کەسەی کە هاتە ژوورەوە جۆنگکوک بوو، چاوەکانی پڕ بوون لە نیگەرانی.
"لیلی!!
تۆ باشیت؟"



"سڵاو لە تۆش"
بە گاڵتەوە وەڵامم دایەوە، زەردەخەنەم کرد بۆ ڕووخسارە نیگەرانەکەی.



"تۆ باشیت؟"
ئەو دوبارەی کردەوە کاتێک لەسەر ئەو کورسیە دانیشت کە لە نزیک جێگاکەم بوو، جێگای نەخۆشخانە... وە ڕووخساری جۆنگکوک بە تەواوی سپی هەڵگەڕا بوو.



زەردەخەنەکەم ون بوو کاتێک ئەوەندە ئەوم بە غەمباری بینی.
"جۆنگکوک، من باشم"



"من زۆر داوای لێبوردن دەکەم"
ئەو بە خێرایی داوای لێبوردنی کرد، سەری خۆی نزم کردەوە.
"من دەبووایە یارمەتیم دابایت لە چوونە خوارەوەت، یانیش لە پێش تۆوە ڕۆیشتبام.
من هەستم بەوە نەکرد کە چوونە خوارەوە بەم جۆرە پەیژانەدا ئەوەندە قوڕسە بە پێڵاوی پاژنە بەرزەوە.
من تەنانەت نەمتوانی بتگرمەوە کاتێک کەوتیت..."



"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞Where stories live. Discover now