•🖤•
•🖤•
...
"ئایە خۆشەویستت هەیە؟"
ئەو بە خێرایی پرسی."نەخێر.. بۆچی؟"
"کەوایە بە بردنت بۆ ژوانێک"
ئەو بڕیاری دا بە دڵخۆشیەوە."چی؟
بەڵام ئێمە هەموو گیانمان تەڕ بووە—""ئەوە باش دەبێت"
ئەو پێی وتم، دەستمی ڕاکێشا بە دوای خۆیدا و دووری خستمەوە لە ڕوبارەکە.
"ئەگەر هەر کەسێک پرسیاری لێمان کرد، ئەوا ئێمە تەنها دەڵێین یاخیبووین"بۆ خولەکێک دوو دڵ بووم.
ئایە بەڕاستی من دەمەوێت بڕۆم بۆ ژوانێک لەگەڵ ئەم پیاوە نامۆیە؟
باشە، بە شێوەیەکی تەکنیکی ئەو نامۆ نەبوو.
من پێشتر ئەوم بینیوە، لەوانەیە چەند وشەیەکیشمان بەیەکەوە ئاڵوگۆڕ کردبێت.
بەڵام هێشتا..
ئایە دەتوانم متمانەی پێ بکەم؟
دوای ئەوەی سەیرم کرد و لە ڕوخساری ورد بوومەوە، چاوە درەوشاوەکانی وە زەردەخەنە شیرینەکەی، سەری خۆم جوڵاند.
ئەو وا دەرناکەوێت کە هیچ نیەتێکی خراپی هەبێت بەرامبەرم.
لەوانەیە ئەو تەنها کوڕێکی ڕووخۆش بێت کە دەیەوێت دڵی کچێکی دڵتەنگ خۆش بکات.
من دەبێت بە لایەنی کەمەوە کەمێک متمانەی پێ بکەم بۆ ئەوەی هەرنا چاکەی ئەوەی بدەمەوە کە ژیانمی ڕزگار کرد.
YOU ARE READING
"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞
Fanfiction•"لیلیان، من داوای لێبوردن دەکەم بەڵام تۆ بینایی چاوەکانت لەدەست دەدەیت لە کۆتایی ئەم ساڵدا"• ئەوە تەنها چوار مانگ دەخایێنێت تاوەکو ئەو بە تەواوی بینایی چاوەکانی لەدەست دەدات، بەڵام لیلیان دەکەوێتە نێو داوی خۆشەویستی پیاوێکی گەنج کە یاسای ژیانی بەم...