•9•

445 52 253
                                    

•🖤•

•🖤•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•🖤•





...







"ئەگەر من بردمەوە ئایە تۆ ڕێگەم دەدەیت کە ساردەمەنیت بۆ بکڕم؟"
بە گومانەوە پرسیم.



بۆ خولەکێک جۆنگکوک وا خۆی دەرخست کە بیر دەکاتەوە، دەستی لە ژێر چەناگەی دانابوو وەکو ئاماژەیەک بەوەی کە بیردەکاتەوە.
"لەوانەیە"



چاوەکانم لێی سوڕاند، ئاماژەم پێیدا کە بەردەوام بێت لە یاریکردن، وە کاتێک ئەو قۆڵی بەرەو دواوە برد تاوەکو تۆپەکە بهاوێژێت من هەوڵم دەدا بۆ ئەوەی بیترسێنم و سەرنجی بۆ لای خۆم ڕابکێشم.
"تۆپەکە بهاوێژە، هاوڕێکەم.
بەهەرحاڵ من دەمەوێت بزانیت کە من زۆر باشم، من هەمیشە براوە بووم کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانم یاریم کردوە.
هەندێکجار سێ جار لە هەر یاریەکدا لێدانی تەواوم بەدەست هێناوە-"



"لێدانی تەواو!"
ئەو بە دڵخۆشیەوە هاواری کرد، بە شانازیەوە دەستەکانی بەرز کردەوە بۆ سەرەوە کاتێک تۆپەکە هەموو ئەوانەی ئەوێی بەردایەوە بۆ خوارەوە.



بە زۆر خۆم گرتبوو تاوەکو بە هێمنی بمێنمەوە.
"لێدانی بەخت"



"نۆرەی تۆیە"
ئەو وەکو گۆرانیەک وشەکانی دەربڕی، وەک ئەوەی بیەوێت گاڵتەم پێ بکات.



سەرنجم خستەوە سەر خۆم بۆ ئەوەی بتوانم باشترینی خۆم ئەنجام بدەم، چەند هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا وەکو خۆ ئامادەکردنێک وە چەند جارێک تۆپەکەم بەرەو پێشەوە و دواوە برد.

"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞Where stories live. Discover now