•INTRO•

1.3K 131 238
                                    

•🖤•

•🖤•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•🖤•








•| Last Sight |•

•| کـــۆتــا نـیـــگــا |•









...










"لیلیان، من داوای لێبوردن دەکەم بەڵام تۆ بینایی چاوەکانت لەدەست دەدەیت لە کۆتایی ئەم ساڵدا"









کێ دەیزانی کە تاکە ڕستەیەکی سادە زۆر بە توندی ژیانی کەسێک دەگۆڕێت؟



لیلیان کچێکی تەمەن حەڤدە ساڵانی ئاسایی بوو کە هەموو ئەوەی هەیبوو بریتی بوو لە ژیانێکی سادە وە لەگەڵ هاوڕێی ئاسایی، وە بە بیرکردنەوەی خۆی بینایی چاوەکانی ئاسایی بوو.



کاتێک ئەو هەواڵی ئەوەی پێ دەگات کە وا خەریکە بینایی چاوەکانی هێواش هێواش کەم دەبێتەوە و بەرەو کوێر بوون دەڕوات، ئەو نەیدەزانی کە دەبێت بیر لە چی بکاتەوە.



ژیانی ئەو کۆتایی پێهات!



ئەوە چ ژیانێکە بێ ئەوەی توانای بینینت هەبێت؟



...




لە لایەکی ترەوە جۆنگکوک، ئەو پیاوە گەنجەی کە لیلیانـــی ڕاکێشایە سەرەوە و گەڕاندیەوە بۆ سەر زەویەکە، بە هەڵە تێگەیشت بوو لە کچەکە وە وا بیری دەکردەوە کە وا هەوڵی خۆکوشتن دەدات.



ئەو پیاوێکی گەنج و قۆزە، وە دڵێکی پاک و باشی هەیە، هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو کە لیلیان بۆچی وا بێتاقەتە.



هەرچەندە ئەم کچە بە تەواوی نەناسراو و نامۆ بوو بۆ ئەو بەڵام هێشتا ئەو بڕیاری دا بۆ ئەوەی یارمەتی بدات و وای لێ بکات هەست بە باشتر بوون بکات.



...




تەنها بۆ ماوەی چوار مانگ تاوەکو ئەو بە تەواوی بینایی چاوەکانی لەدەست دەدات بۆ هەمیشە، لیلیان بە هێواشی دەکەوێتە نێو داوی خۆشەویستی لەگەڵ ئەم پیاوە گەنجەی کە یاسای ژیانی بەم شێوەیەیە
-دڵخۆش بە وە بە بەخت بە-



بەڵام هەرگیز کێشەکانی بۆ ئەو دەرناخات، ئەو بە تەواوی دەترسێت.



ئایە ئەم پیاوە لەگەڵی دەمێنێتەوە و بەردەوامی بە پەیوەندیەکەیان دەدات کاتێک بۆی دەردەکەوێت ئەو لە داهاتوو بە تەواوەتی کوێر دەبێت؟



یاخود وازی لێدەهێنێت و بەجێیدەهێڵێت کاتێک ڕاستیەکانی بۆ دەردەکەوێت؟



...




هەموو ئەمانە تەنها ڕێکەوت نین بەڵکو ئەوە تەنها چارەنووسی ئەوانە!












———————————————————

سەلااام👀

هیوادارم بە دڵتان بێت وە خۆشەویستیەکی زۆری پێ ببەخشن گوڵەکانم، من خۆم ئەم کتێبەم زۆر خۆشدەوێت بۆیە هیوادارم بتوانێت ببێتە جێگای ڕەزامەندی ئێوەی شیرین🤍🫶🏻

وە دەبێت بڵێم کە ئەمە کتێبێکی وەرگێڕدراوە و مافەکانی بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە، بەڵام بێگومان دەبێت ئەمەش بڵێم کە خۆی کتێبەکە فانفیک نیە واتا من خۆم ئەو ڕۆڵەم بۆ جۆنگکوک بە دڵ بوو چونکە کەسایەتی نێو کتێبەکە زۆر لەو دەوەشێتەوە.
هەستم بەوە کرد کە پێویستە ئێوەش چێژ لەم شاکارە تایبەتە ببینن، بۆیە هیوادارم ئێوەش بە دڵتان بێت.

وەک ئەوەی بەڵێنم پێت دابوو ئەم چیڕۆکە پێشکەش بە تۆ هاوڕێ و هاودەمی خۆشەویستم، سوپاس بۆ ئەوەی هەردەم پشتگیرم بووی وە هانت داوم بۆ ئەوەی بەردەوام بم، خۆشمەوێیت🖤🫶🏻
Daisy7b

⚠️ئەمە کتێبێکی وەرگێڕدراوە⚠️

...

"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞Where stories live. Discover now