•12•

326 57 162
                                    

•🖤•

•🖤•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•🖤•





...






"واااو"



ئەوە تاکە وشە بوو کە بە مێشکم داهات کاتێک لە ئاوێنەکەوە لە شێوەی خۆم ڕامام، بە بێ وەستان چاوم لەو ئافرەتە بێهۆشکەرە بڕی بوو کە لە وێنەدانەوەی ئاوێنەکەوە دیار بوو.

ئەوە بێگومان من بووم، زۆر دڵنیا بووم لەوە.

وە عەزیەکە... ئەوە شتێکی تر بوو.

بە شێوەیەکی ئاسایی ئەوە زیاتر لە کاتژمێرێکی دەویست بۆ ئەوەی جلێک هەڵبژێرم کە هەم لەگەڵ ڕەنگی قژم بگونجێت هەم لەگەڵ ڕەنگی چاوم، بەڵام هەڵبژاردنی ئەم درێسە بۆ ئەوەی بۆ ئەم شەو لەبەری بکەم پێنج چرکە کەمتری خایاند.

وە بە زۆری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستیەی کە جۆنگکوک ئەو کەسەیە کە ئەم عەزیەی بۆم کڕیوە— باشە بە لایەنی کەمەوە خۆم وا بیردەکەمەوە کە کڕیبێتی بۆم.

لەوانەیە ئەو هەر خۆی یەکێکی هەبووبێت لە ماڵەوە، بەڵام بەڕاستی من دڵنیا نەبووم لەوە.
چونکە ئەوەندەی سەیرم دەکرد بە تەواوی وا دیار بوو کە تازە بێت نەوەک جلێکی کۆن.
تەنانەت تاکە ڕووشانێک، هەڵوەشانەوەیەک یاخود پەڵەیەکی بچووکم نەدەبینی لەسەر قوماشە سپیە جوان و نەرمەکەی.

دەستەکانم بەسەر جلەکەدا خشاند، هەستم بە نەرمی قوماشەکە دەکرد لە ژێر سەری پەنجەکانم، وە بە ئاسانی هەستم بە گەرمی جەستەی خۆم دەکرد لە ژێر ئەو قوماشە سپیە تەنکەوە.

قوماشێکی سادە بوو، ئەوەی دەردەخست کە بەڕاستی خەرجیەکی وای تێ نەچووە.
سوپاس خودایە، ئەوە بە جلێکی تەواو گرانبەها ناچێت.
ئەگەر وا بووایە هەستم بە ناخۆشی دەکرد.

درێژی عەزییەکە هەتاوەکو ناوەڕاستی ڕانەکانم بوو، بە شێوەیەکی نەرم لە کەمەرمەوە دەهاتە خوارەوە و کەمێک فراوان بوو لە کۆتاییەکەی دا.

"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞Where stories live. Discover now