•🖤🔗•
•🖤🔗•
...
دەنگێکی بەرزی تیژی بێزارکەر لە تەلەڤزیۆنەکەوە هات کە وای لێم کرد لە شوێنی خۆم ڕاچڵەکم. دەنگەکە زۆر خراپتر بوو لە دەنگی نینۆکی پەنجەکان کاتێک لە دیوار دەخشێنرێت.
لە تەنیشتمەوە جۆنگکوک هەبوو کە زیاتر و زیاتر خۆی لە شاشەی تەلەڤزیۆنەکە نزیک دەکردەوە، بە نزیکەیی لەسەر ڕۆخی قەنەفەکە دانیشتبوو کە خەرک بوو بکەوێتە خوارەوە لەسەری.
ژووری فیلمەکە زۆر تاریک بوو بۆیە نەمدەتوانی بە باشی ڕووخساری جۆنگکوک ببینم، بەڵام بەهۆی درەوشانەوەی چاوە ڕەشەکانی زانیم کە ئەو وا خەریکە زەردەخەنە دەکات.
"پێشتر چیڕۆکێکی وام خوێندۆتەوە، من دەزانم کە دواتر چی ڕوودەدات"
جۆنگکوک بە پەرۆشیەوە وتی.منیش دەمزانی کە دواتر چی ڕوودەدات چونکە من بە نزیکەیی هەزار جار سەیری وەرزی یەکەمی ئەم فیلمە خەیاڵیەم کردۆتەوە، بەڵام جۆنگکوکــی شێت ئەوە یەکەم جاری بوو سەیری بکات بۆیە زۆر پەرۆش بوو بوو.
"ئۆهـ، بەڕاستی؟
کەواتە چی ڕوودەدات؟"
وتم وەک ئەوەی نەزانم چی ڕوودەدات و بڕیارم دا کەشەکەی لێ تێک نەدەم."خۆشەویستی کچەکە بە سەراوژێری هەڵدەواسرێت بە ئۆتمبێلەکەیەوە وە خوێن لە ملیەوە دەڕوات. وەک ئەوەی وتم، پێشتر چیڕۆکی جنۆکەیەکم خوێندۆتەوە کە وەکو ئەمەیە"
"باشە، با ببینین بزانین پێشبینیەکەت ڕاست دەردەچێت"
وەڵامم دایەوە، سەیرم دەکرد کاتێک کچەکە وەکو گەمژەیەک لە ئۆتۆمبێلی خۆشەویستەکەی هاتە خوارەوە.
YOU ARE READING
"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞
Fanfiction•"لیلیان، من داوای لێبوردن دەکەم بەڵام تۆ بینایی چاوەکانت لەدەست دەدەیت لە کۆتایی ئەم ساڵدا"• ئەوە تەنها چوار مانگ دەخایێنێت تاوەکو ئەو بە تەواوی بینایی چاوەکانی لەدەست دەدات، بەڵام لیلیان دەکەوێتە نێو داوی خۆشەویستی پیاوێکی گەنج کە یاسای ژیانی بەم...