•🖤•
•🖤•
...
کاتێک ویستم بڕۆم بۆ ئەو لایەی کە دەستشۆرەکەی لێیە، کەسێک خۆی پێدا کێشام، ڕاستەوخۆ کەوتم و بە توندی بەسەر سمتمدا بەربوومەوە، ناڵەیەکی بچووکی ئازار لە دەمم دەرچوو.
"ئای خوایە، بمبورە"
ئەو کوڕەی کە خۆی پێدا کێشام داوای لێبوردنی کرد، قۆڵی گرتم و منی هەڵساندەوە بۆ سەر قاچەکانم.
"من ئاگاداری خۆم نەبووم"
ئەو وتی."ئاساییە، ئەوە ڕووداوێک بوو"
وەڵامم دایەوە، سەیری چاوە شینەکانیم کرد.سەرسام بووم کاتێک بۆم دەرکەوت کە ئەوە هەمان ئەو پیاوەیەوە کە چاوی لێم داگرت کاتێک هاتم بۆ ئێرە، قژێکی زەردی ڕەنگ ئاڵتونی هەبوو.
"ئاهـ"
هەردووکمان لە هەمان کاتدا وتمان.ئەو زەردەخەنەی کرد.
"تۆ خۆشەویستەکەی جۆنگکوکــیت، ڕاستە؟
ئایە ئەو وای لێ کردوویت بگریت؟"
ئەو برۆیەکی بەرز کردەوە.لە شۆکدا دەمم کرایەوە بەڵام هیچ وشەیەک لە دەمم نەهاتە دەرەوە، ئەو چۆن زانی کە من لەگەڵ جۆنگکوک دام؟
ئەسڵەن چۆن دەزانێت کە ئەو پیاوەی لەگەڵمە ناوی جۆنگکوکــە؟دوای خولەکێک توانیم وا خۆم دەربخەم کە بە قسەکەی تێک نەچووم.
"تۆ ئەو دەناسیت؟"
ئەوان سڵاویان لەیەک نەکرد کاتێک بەلای یەکدا تێپەڕین کەمێک پێش ئێستا."بەڵێ.
ئێمە بەیەکەوە بووین لە قوتابخانەی ئامادەیی.
وە لە هەمان تیمی تۆپی پێ بووین.
ئەو پێشتر باشترین هاوڕێم بوو.."
YOU ARE READING
"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞
Fanfiction•"لیلیان، من داوای لێبوردن دەکەم بەڵام تۆ بینایی چاوەکانت لەدەست دەدەیت لە کۆتایی ئەم ساڵدا"• ئەوە تەنها چوار مانگ دەخایێنێت تاوەکو ئەو بە تەواوی بینایی چاوەکانی لەدەست دەدات، بەڵام لیلیان دەکەوێتە نێو داوی خۆشەویستی پیاوێکی گەنج کە یاسای ژیانی بەم...