•🖤🎧•
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. •🖤🎧•
...
مشتەکەم بە خێرایی یەک بە دوای یەک بە دەرگا دارینەکەی ماڵەکەی جۆنگکوک دادەکێشا، بەو هیوایەی کە ئەم لە دەرگادانە بێوچانەم وا لە جۆنگکوک بکات بە خێرایی دەرگاکەم لێ بکاتەوە.
بارانێکی سارد بە شێوەیەکی بەردەوام بەسەر شانەکانمدا ئەهاتە خوارەوە و بەنێو جلەکانمدا تێپەڕ دەبوو و وای لێم دەکرد هەست بە ساردیەکەی بکەم لەسەر ئێسقانەکانم، لە چاوەڕوانی کردنەوەی دەرگاکەدا جەستەم دەستی کرد بە لەرزین بەهۆی سەرماوە، دەستەکانم سپی هەڵگەڕا بوون لەبەر ئەو هۆکارەی کە چەند بە توندی دەستەکانم کردبوو بە مشت تاوەکو بە بەهێزی لە دەرگاکە بدەم.
دوای چەند خولەکێک لە دەرگا لێدانی بێ ئەنجام بڕیارم دا کە بەختی خۆم تاقیبکەمەوە و دەسکی دەرگاکەم گرت و سوڕاندم، وە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەرگاکە قفوڵ نەبوو و کرایەوە. بۆ ساتێک دوو دڵ بووم لە چوونە ژوورەوە ئاوا بە بێ مۆڵەت، بەڵام دواتر بە خێرایی دەرگاکەم بە تەواوی پاڵنا و خۆم خستە ژوورەوە.
"جۆنگکوک؟"
یەکسەر بانگیم کرد، دەستم بۆ ڕووخسارم بەرز کردەوە و پەرچەمە تەڕەکانم کە بە ڕووخسارمەوە نوسا بوون لامدا و خستمە دوای گوێمەوە.
"لە کوێیت؟"هیچ وەڵامێکی نەبوو.
ڕووخسارم گرژ کرد، بە هێواشی هەنگاوم نا بۆ ژووری دانیشتنەکە و سەیرێکی ناوەوەیم کرد هەر لە لای دەرگاکەوە.
کەس لەوێ نەبوو.
"جۆنگکوک؟"
دووبارە بانگیم کردەوە بەڵام ئەمجارە بە دەنگێکی بەرزتر، دڵم دەستی کرد بە خێرا لێدان، هەستم بە ترسێکی سەیر ئەکرد لە ناخەوە.
"تۆ لە کوێیت؟"بێدەنگی ماڵەکە کەڕکەر بوو، مێشکم بۆ لای خراپترین سیناریۆکان دەچوو.

YOU ARE READING
"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞
Fanfiction•"لیلیان، من داوای لێبوردن دەکەم بەڵام تۆ بینایی چاوەکانت لەدەست دەدەیت لە کۆتایی ئەم ساڵدا"• ئەوە تەنها چوار مانگ دەخایێنێت تاوەکو ئەو بە تەواوی بینایی چاوەکانی لەدەست دەدات، بەڵام لیلیان دەکەوێتە نێو داوی خۆشەویستی پیاوێکی گەنج کە یاسای ژیانی بەم...