•🖤🔗•
•🖤🔗•
...
"کۆچی دوایی دایکی دەبێت ئەو هۆکارە بێت کە وای لە جۆنگکوک کرد هـەوڵـی خـۆکـوشـتن بدات."
کاتێک جیمین ئەمەی وت، هەزار بیرکردنەوە بە نێو مێشکمدا هاتوچۆی دەکرد، جیمین بەردەوامی بە قسەکانی دا بەڵام من نەمدەتوانی سەرنجم لەسەر ئەو وشانە بێت کە لە دەمی دێنە دەرەوە.
جۆنگکوک هەوڵی خۆکوشتنی داوە؟
ئەوە ناچێتە ئەقڵەوە!هیچ ڕێگایەک نیە بۆ ئەوەی جۆنگکوک دەربارەی شتێکی ئاوا درۆم لەگەڵ بکات... ئەی وانیە؟
بەڵام ئەگەر ئەو درۆی دەربارەی دایکی کردبێت، ئەی باشە بۆچی درۆ نەکات دەربارەی هەوڵی خۆکوژیەکەی؟
ڕەنگە ئەو ئەوەندە متمانەی بە من نەبووبێت بەو شێوەیەی کە من بیرم لێی دەکردەوە و حەزم دەکرد کە ئەو متمانەم پێ بکات...
ئەو بیرکردنەوانە هەستەکانمی ئازار دەدا...
"لیلیان؟"
"ببورە"
بە خێرایی داوای لێبوردنم کرد، خۆم هێنا دەرەوە لە نێو بیرکردنەوەکانم.
"چیت وت؟""پرسیارم کرد دەربارەی ئەوەی کە ئایە جۆنگکوک باسی ئەو کاتەی بۆ کردویت کە هەوڵی خۆکوشتنی داوە؟"
سەری خۆم بۆ لای ڕاست و چەپ جوڵاند.
"نەخێر، جۆنگکوک وتی کە یەکێک لە هاوڕێکانی لە کۆریا ئەو کەسە بووە کە هەوڵی خۆکوژی داوە، ئەو درۆی لەگەڵ کردم لەم بارەیەوە..."
YOU ARE READING
"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞
Fanfiction•"لیلیان، من داوای لێبوردن دەکەم بەڵام تۆ بینایی چاوەکانت لەدەست دەدەیت لە کۆتایی ئەم ساڵدا"• ئەوە تەنها چوار مانگ دەخایێنێت تاوەکو ئەو بە تەواوی بینایی چاوەکانی لەدەست دەدات، بەڵام لیلیان دەکەوێتە نێو داوی خۆشەویستی پیاوێکی گەنج کە یاسای ژیانی بەم...