•🖤🔗•
•🖤🔗•
...
"ئامادەیت؟"
جۆنگکوک پرسیاری کرد هەرکە ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند لەنێو گەراجەکە."ئایا مۆدێلەکانیش لێرەن؟"
من پرسیارم لێی کرد، سەرسام بووم کاتێک هەستم بەوە کرد کە دەنگم چەندە نوساوە، قوڕگم وشک بووبوو بەهۆی شڵەژانەوە، بە شێوەیەک وا هەستم دەکرد کە بە ڕووتی هاتوومەتە دەرەوە.ئەو بۆ چەند خولەکێک بیری لە پرسیارەکەم کردەوە.
"بەڵێ، لەوانەیە چەند دانەیەک""باوکت چ کارێک دەکات؟"
بە دەنگی بەرز پێکەنی، ئەو ئاماژەی پێدام تاوەکو بێمە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە.
"دەیبینیت!"قۆڵی خۆی بۆم ڕاگرت وە منیش دەستم خستە نێو قۆڵە بەهێزەکانیەوە، شان بە شانی یەکتر بەرەو دەروازەی هۆڵەکە دەڕۆیشتین کە ئێمەی بەرەوە ناوەوەی هۆڵەکە دەبرد.
هەمووان وەکو ئێمە بەوێدا تێدەپەڕین بۆ ئەوەی بڕۆنە ژوورەوە، گەنجەکان و خۆشەویستە جوانەکان کاتێک قۆڵ لەناو قۆڵی یەکتر بەیەکەوە دەڕۆیشتن، قسەیان دەکرد وە پێدەکەنین بە ڕووی یەکتردا، هەموویان زۆر دڵخۆش و بە کەیف دەردەکەوتن.
کاتێک زیاتر نزیک بووینەوە لە دەروازەکە هەندێک لەو کەسانەی ئەوێ بە ڕێزەوە سڵاویان لە جۆنگکوک دەکرد و بەخێرهاتنیان دەکرد.
منیش بەردەوام بووم لەوەی زیاتر و زیاتر هەست بە شەرم بکەم هەرکاتێک زیاتر نزیک دەبووینەوە، وە هەروەها بەردەوام بووم لەوەی توندتر قۆڵی جۆنگکوک بگرم و پشت بە قۆڵی ئەو ببەستم بۆ ئەوەی بە بەهێزی بمهێڵتەوە لەگەڵ هەر هەنگاوێک کە دەمان نا، نازانم تەنها وا هەستم دەکرد کە بەم ڕەفتارەم شڵەژاویەکەم کەم دەبێتەوە.
YOU ARE READING
"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞
Fanfiction•"لیلیان، من داوای لێبوردن دەکەم بەڵام تۆ بینایی چاوەکانت لەدەست دەدەیت لە کۆتایی ئەم ساڵدا"• ئەوە تەنها چوار مانگ دەخایێنێت تاوەکو ئەو بە تەواوی بینایی چاوەکانی لەدەست دەدات، بەڵام لیلیان دەکەوێتە نێو داوی خۆشەویستی پیاوێکی گەنج کە یاسای ژیانی بەم...