•18•

259 51 32
                                    

•🩷🎀•

•🩷🎀•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•🩷🎀•





...





زەنگی مۆبایلەکەم لە تەنیشت سەرم بە بەرزی دەنگی دایەوە کە وای لێم کرد لە خەوەکەمدا ڕابچڵەکم، بە خێرایی لە نێو جێگاکەم هەڵسامەوە و دەستم درێژ کرد بۆ ئەوەی بە مۆبایلەکەم بگەم لەسەر مێزە بچوکەکەی تەنیشت سیسەمەکەم.
"سڵاو؟"
بە دەنگە خەواڵویەکەم وەڵامم دایەوە.



"لیلیان؟
تۆ تازە بەخەبەر دێیت؟
ئەوە نیوەڕۆیە!"



ئاهـ... ئەوە دایکم بوو، لوتی خۆم بە بێزاریەوە گرژ کرد.
"نا من بەیانی زووتر هەڵسام بەڵام دوبارە خەوم لێ کەوتەوە"



"بۆچی ئەمڕۆ تۆ لە قوتابخانە نیت؟"



"پشووی فەرمی ڕۆژی جیهانی مامۆستایان"
بە بێزاریەوە وەڵامم دایەوە، تەنها من زۆر هەست بە ماندوویی دەکەم ئەمڕۆ هەر لەبەر ئەوەشە تاوەکو ئێستا لەنێو جێگاکەم دام بۆیە هیچ لە جەوێکی باشدا نیم.



"ئەها! ئێ زۆر باشە.
لەوکاتەوەی لە پەیوەندی تەلەفۆنی تۆم لەگەڵە دەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم چونکە دەبوو ڕۆژی یەک شەممە بگەڕێمەوە ماڵەوە و دەرفەتم نەبوو کە قسەت لەگەڵ بکەم ئەو کاتەی لەوێ بووم"



بە کەمی هەناسەیەکم هەڵکێشا، بە بێ تاقەتیەوە خۆم هەڵداوە سەر جێگاکەم و پاڵکەوتم کە کەمێک پێش ئێستا وەکو مردوویێک لەسەری خەوتبووم.
"باوکم خۆی چاوپێکەوتنەکەی ڕێک خستوە، ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ دکتۆر ڤاسکێز پشکنینم بۆ دەکات و دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە ئاخۆ بەربوونەوەکەم کاریگەری خراپی دروست کردوە لەسەر بینایی چاوەکانم یاخود نا"



"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞Where stories live. Discover now