•8•

387 57 64
                                    

•🖤•

•🖤•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•🖤•






...







شەوی یەک شەممە من ماڵە گەرمەکەی خۆم جێهێشت بۆ ئەوەی پێشوازیم لێ بکرێت لە لایەن هەوایە ساردەکەی دەرەوە کاتێک بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکەم ڕۆیشتم.

هەرچەندە ئەوە هەفتەی سێیەم بوو لە مانگی ئەیلول دا بەڵام پلەی گەرمی لە شەوان دا بە شێوەیەکی خراپ سارد دەبوو.

بۆ ئەوەی شتەکان خراپتر ببن، چەند هەورە بروسکەیەکی دەنگ بەرز بە ڕووناکیەکی زۆر لە ئاسماندا بڵاو بوویەوە، بەڵێنیان دەدا بەوەی کە لە داهاتوویەکی نزیک دا باران دەبارێت.

هەرکە ئۆتۆمبێلەکەم داگیرساند، چەند دڵۆپێکی باران کەوتنە سەر جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەم، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە باران بارینێکی بەهێز وا بەڕێوەیە.

دەستم کرد بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە، وە ئێستا بارانەکە بەردەوام بوو لەوەی خێراتر و خێراتر ببارێت.

لە بەختی من ئەوەی باش بوو ئەوەیە کە ماڵەکەی جۆنگکوک تەنها لە خوارەوەی ڕێگایەکەیە و پێویست ناکا ئەوەندە دوور بڕۆم.

بەڵام هێشتا لەپی دەستەکانم ئارەقەیان کردبوو کاتێک بە وریاییەوە بەسەر شەقامەکەدا دەرڕۆشتمە خوارەوە.

ئەو ترسەی کە لە ناخمدا هەبوو زۆر زۆر بوو، ترس لەوەی چی ئەگەر هاتوو دوبارە توشی ئەو زەبرە لەناکاوە ببمەوە و بینایی چاوەکانم تێک بچن بەهۆیەوە لە کاتێکدا من شۆفێری دەکەم، ئەوە منی تۆقاندبوو.

بەڵام من ناتوانم شۆفێری نەکەم.. بێگومان من زۆر شوێن هەیە کە دەبێت بۆی بڕۆم وە دەبێت لەوێ بم، هاوڕێم هەیە بۆ ئەوەی بڕۆم بۆ لایان و کاتیان لەگەڵ بەسەر ببەم، بێگومان من ناتوانم واز لە شۆفێری کردن بهێنم..

بە ئەستەم دەمتوانی ماڵەکەی جۆنگکوک ببینم، تاکە شت کە دەمتوانی تێبینی بکەم لە دوورەوە گڵۆپی خانووەکان بوو کە داگیرسا بوون.

"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞Where stories live. Discover now