•3•

387 60 232
                                    

•🖤•

•🖤•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•🖤•





...






بە تەواوی ڕۆشتمە نێو ماڵەکەمەوە، وەکو هەمیشە ماڵەوە بە تەواوی بێدەنگ و چۆڵ بوو، ژیان لەگەڵ باوکم بەتەنها قوڕس بوو، بەڵام بێدەنگیش بەلامەوە چێژبەخش بوو.

بەرەو لای ژوورەکەی باوکم ڕۆیشتم، گوێم لە دەنگی ئامێری نامە گواستنەوەکە بوو لە ژوورەکەیدا، بۆ چرکەیەک دوو دڵ بووم لەوەی گوێ لە نامەکە بگرم، بەڵام دواتر بە هێواشی پەنجەم لەسەر دوگمەی داگیرساندنەکە داگرت.



"لیلیان؟
ئەوە منم دایکت.
هەوڵمدا پەیوەندی بە مۆبایلەکەتەوە بکەم بەڵام تۆ وەڵامت نەدامەوە بۆیە بڕیارم دا لێرە نامەت بۆ جێبێهڵم..
لە لایەن دکتۆرەکەتەوە پەیوەندیم پێوە کرا—"



بەخێرایی دەستم لەسەر دوگمەی کوژاندنەوەکە داگرت، من نامەوێت گوێم لەوە ببێت لە ئێستادا.

نەک دوای ئەوەی زۆر خۆشیم وەرگرتووە و دڵ خۆش بووم لەگەڵ جۆنگکوک.

ددانەکەم لەسەر یەک توند کرد وە ڕێگای خۆم گرتەبەر بۆ لای ژوورەکەم.

هێشتا هەلێک هەیە بۆ ئەوەی هەموو ئەمانە خەون بن..

بەڵام لە قوڵایی ناخمەوە، من دەمزانی کە ئەوە ڕاستەقینەیە.

گرینگ نیە من چەندە هەوڵ دەدەم بۆ ئەوەی بەهانە بهێنمەوە تاوەکو ئەوە بسەلمێنم کە هەموو ئەمانە درۆن، من بە باشی دەمزانی کە ئەوە درۆ نیە.

من بەمزووانە کوێر دەبم.





...





"تۆ دڵنیایت کە دەتەوێت ئەوە بکەیت؟"



"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞Where stories live. Discover now