•5•

308 51 149
                                    

•🖤•

•🖤•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•🖤•






...







"ئۆهـ، ڕاستە.
باشە، چی دەربارەی ئەوەی من دوو ژەمە خواردن بکڕم وە تەنها خۆم هەردووکیان بخۆم لە بەردەم چاوەکانت؟"
ئەو بە دەنگێکی جدیەوە وتی.



سەرسام بووم بە قسەکانی، وا خۆم دەرخست کە توڕەم لێی.
"بەم شێوەیە تۆ تەنها دەبیت بە بەرازێک!"



ئەو بە شێوەیەکی بازنەیی دەستی لە سکە تەختەکەی دا، ئایە هەرگیز پێشتر باسی ئەوەم کردوە کە ئەو کەمەرێکی زۆر باریک و ڕێکی هەیە؟
"من حەزم بە خواردنە.. وە تۆ ئەمڕۆ دووەم جارتە بە بەراز بانگم بکەیت.
ئێمە دەبێت بەڕاستی زۆر نزیک بین لە یەکەوە"



"تۆ—"



"گاڵتە دەکەم"
ئەو قسەی کرد، دوبارە دەستی خۆی بۆم ڕاگرت وە پێشنیاری بۆ کردم تاوەکو دەستی بگرم.
"با بڕۆین بەیەکەوە شتێک بخۆین، فرۆشتگاکە لێرەیە"



هەناسەیەکم دایەوە، سەیری ئەو شوێنەم کرد کە ئەو سەیری دەکرد، بینیم کە فرۆشتگایەکی بچوکی لێ بوو کە وا دیار بوو هەموو جۆرە خواردنەمەنیەکی لێیە، لەوبەری گۆمەکەوە بوو.
"بێگومان، با بڕۆین"



"با بەسەر قەراغی گۆمەکە دا بڕۆین"
ئەو پێشنیاری کرد، ئاماژەی بە قەراغی گۆمەکە کرد کە بە بەرد دروست کرا بوو وە دەوری گۆمەکەی دابوو، وەکو ڕێگایەک وابوو کە بەرەو فرۆشتگاکە دەرۆیشت.
"تۆ دەزانیت، تەنها بۆ ئەوەی زیاتر خۆشی وەربگرین، با ئەمە تاقیبکەینەوە"



"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞Where stories live. Discover now