•7•

355 48 69
                                    

•🖤•

•🖤•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•🖤•





...







کاتێک خێرایی ئۆتۆمبێلەکەم زیاد کرد، لە کاتی خۆیدا گەیشتمەوە ماڵەوە.

هەرکە مەکینەی ئۆتۆمبێلەکەم کوژاندەوە، بە خێرایی هاتمە خوارەوە و بەرەو دەرگای پێشەوەی ماڵەکەم ڕۆیشتم.

دەرگای پێشەوەی ماڵەکەم بەرز بوو وە لە شوشە درووست کرابوو کە دەمتوانی وێنەدانەوەی خۆم بە باشی لە نێویدا ببینم وە هەروەها وێنەدانەوەی جۆنگکوکــیش کە ڕێک لە دوامەوە وەستا بوو.



دەرگاکەم کردەوە، ڕێگەم بەودا کە سەرەتا بڕواتە
ژوورەوە.
"کەس لە ماڵەوە نیە بۆیە ئاسودەیی خۆت وەربگرە"



"دەزانیت"
ئەو دەستی کرد بە قسەکردن، دەمتوانی لە چاوەکانی کەمێک خۆشی ببینم.
"تۆ نابێت بە پیاوێکی نەناسراو بڵێیت کە لە ماڵەوە بەتەنهایت لەگەڵیدا"



"تۆ نەناسراو نیت"
من ئاماژەم پێیدا.
"وە من متمانەم پێتە.
ئەگەرنا ڕێگەم نەدەدا بێیتە ژوورەوە"



ئەو لە وەڵامدا هیچی نەوت، من زیاتر ڕۆشتمە ناوەوەی ماڵەکەوە وە ئەو بە دوامدا هات.

هۆڵە سەرەکیەکە پڕ کرابوو لە وێنەی من، وە هەندێک وێنەی باوکم، وە هەندێکی تر لە وێنەکان من و دایکم بووین.

جۆنگکوک سەیری وێنەکانی دەکرد کاتێک بەلایاندا تێدەپەڕین، هەوڵی دەدا بە جوانی لێیان ورد ببێتەوە.

من شانازی بەخۆمەوە دەکەم بەوەی کە باوکم هەڵخەڵەتاند و وام لێی کرد کە وێنە ناشرینەکانم لا بدات چونکە دەمزانی کە ڕۆژێک دێت و کەسێک دەیان بینێت.



"𝗟𝗮𝘀𝘁 𝗦𝗶𝗴𝗵𝘁" 𝗝.𝗝𝗞Where stories live. Discover now