ماریا

641 137 29
                                    

𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒

--------───※ ·❆· ※───--------

𝑫𝑖𝑜𝑛:

دانیشتبووم و کتێبێک لەنێو دەستەکانمدا بوو

بەهەموو ڕێگایەک قوڵ ببومەوە نێویەوە
وشەکان زۆر بەجوانی بەدوای یەکتردا ڕیز کرابوون و پڕ بوون لە مانا

سەرم هەڵبڕی کاتێک دەرگاکە بەنزمی کرایەوە و ئامادەبوونی کەسێکی نیشاندا لە ژوورەکە

لەدواوەی کتێبەکانەوە ڕۆسێلام بینی کە ئەزیەکەی توند لەپێشیەوە گرتووە و سەری نزم کردووە و بەرەو من دێت

کتێبەکەم لەتەنیشت خۆمەوە دانا و چاوەڕێ بووم تاوەکو بە هەنگاوە هێواشەکانی گەشتە لام

هەمیشە کچێکی بێدەنگ و هێمنە
نەمدەتوانی بزانم دەکرێ بەم ڕادەیە کچێکی ژیر و گوێڕایەڵ بێت

چەند مانگێک بەر لە ئێستا من ئەوم هێنا بۆ لای خۆم و شەوێک داوای کرد بانگم بکا بە باوکە

بەڵام ڕێگەم پێی نەدا
پێم وابێت پەیوەندیەکەی ئێمە لەوە قوڵترە کە هەر ناوێکی بۆ دابنێین

ڕۆسێلا بەخێرایی ڕاهات لەم ژیانە نوێیەی هەرچەندە ئێستاش هەندێک شەو دەگریت

بەڵام پێم وابێت دەتوانم ژیری بکەمەوە

ئەو لەوە ئاقڵتربوو کە بیرم لێی دەکردەوە
هەمیشە هەنگاوەکانی بە بیرکردنەوەوە دەنێت

هەرگیز قسەکانم و یاسایەکانم پشتگوێ ناخات و هەمیشە گوێم بۆ دەگرێت

هەموو شەوێک باسی تەواوی ڕۆژەکەی خۆیم بۆ دەکا ئەوەش وادەکات ئاسودەتر بم و بزانم چی دەکات

لاشەمم لار کردەوە و دەستەکانم لەیەکترەوە گرێ داو قاچەکانم کردەوە

دیۆن:-شتێک ڕوویداوە ڕۆسێلا؟

دەستەکانی خاو کردەوە و ئامادەباشی دەکرد بۆ قسەکردن

ڕۆسێلا:-تەنها بێزار بووم و ویستم بێمە لات

سەرم بەقایل بوون جوڵاند  و دوای چەند چرکەیەک دەستم لە تەنیشمەوە دانا وەک ئاماژەیەک تاوەکو لە تەنیشتمەوە دابنیشێت

بەهێواشی کاتێک لەسەر قەنەفەکەوە دانیشت قاچەکانی نزیک کردەوە لە یەک و دەستەکانی لەسەر ڕانی دانا

زۆر بە وردیەوە هەموو جوڵەیەک و کارێک ئەنجام دەدات

هێشتا زۆر شەرمن و بێدەنگە
دەکرێت ئەوە یەکێک بێت لە سیفاتەکانی

دیۆن:-چیڕۆکێکت بۆ بڵێم ڕۆسێلا؟

سەیری کتێبەکەی کرد و دواتر سەری بە قایل بوون جوڵاند

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Where stories live. Discover now