ڕۆسی سوور

834 145 116
                                    

𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒

--------───※ ·❆· ※───--------

𝑹𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂:

لەسەر جێگاکەمەوە چاوەکانم بێهێزانە لەسەر تیشکی خۆر جێگیر ببوو ، تازە خۆر چاوەکانی هەڵهێنابوو بەڵام من چاوەکانم خەویان نەبینیبوو

ئەو ڕۆژە بوو کە داهاتوو وە هەموو شتێکی ژیانمی تێدا دەنوسرا

سەیری ئەو جلە سپیەم کرد کە دوێنی شەو دیۆن هێنای و داوای کرد ئەمڕۆ بیپۆشم

ئەوەندە نازدار بوو کە شایەن نەبووم تەنانەت سەیریشی بکەم

هەستم بە تێپەڕبوونی ئازارێکی توند کرد لەدڵمدا کاتێک لەنێو ئەقڵمدا دەنگی دیۆن دووبارە بوویەوە کە دوێنێ شەو بە چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە سەیری ئەزیەکەی دەستی دەکرد و پێی ووتم

دیۆن:-هەر لەیەکەم جارەوە دەمزانی کە گەورە دەبی ئاواهی نائاسایی جوان دەبیت، ئەو جلە دروست کردنی شەش مانگی ویست ، بە پەنجەکانی خۆم لەسەر پەڕەیەک دیزاینم بۆ کردووە و نەخشاندوومە ، چەندین بەرگدووری شارەزام لە جێگای جیاوازەوە هێنا و چەندین ئەزیەیان دروست کرد کە من بەدڵم نەبوون و ئەوە نەبوو کە لەنێو پەڕەکەدا بوونی هەبوو ، تێگەشتم ئەوە لە شتێکی کەمە ڕۆسێلا.. ئەوانە بە هەستەوە دروست نەکرابوون... بۆیە بەرگدوورێکم دیاری کرد کە ساڵانێک بەر لە ئێستا خۆشەویستەکەی لەدەست دابوو وە پێیم ووت وا بیر بکەوە کە ئەوە بۆ خۆشەویستەکەت دروست دەکەیت

دیۆن:-دەبینیت ڕۆسێلا؟ دەبینی بەرهەمی هەستە نەرم و خەیاڵاویەکان چەندە جوانن؟ تۆ هەرزەکارێک بووی کە ئەم جلە تەواو کرا ، بڕیار وابوو بە لێوانێکی پڕ لە بزەوە ئەوەت پێبدەم کاتێک بۆ کەسە ڕاستەکە دەیپۆشیت، بەڵام ئێستا بە چاوانێکی پڕ لە فرمێسک پێتی دەدەم بۆ ئەوەی بۆ کەسە هەڵەکە بیپۆشیت

چیتر فرمێسکەکانی من لەنێو چاوەکانم جێگایان نەبوو

هیچ شتێک لەمە قوڕستر نەبوو بۆم کە ئەو پیاوە بەهێزە ببینم بەم شێوەیە

بەهێواشی دەرگاکە کرایەوە و دڵم هێواش بویەوە بە بینینی دیۆن لە ژوورەکەم

ئەو چاوە سوورانەی..
بۆچی ئەوە دەکەی لەپێناو من دیۆن ؟
هەموو ئەوەی پێتم بەخشی کۆمەڵێک درۆ و خیانەت بوو
ئەم هەموو سۆز و خۆشەویستیە لەپای چی دیۆن؟

هەرکە خەندە کزەکەیم بینی نەمتوانی بوەستم لەوەی ڕووم وەربگێڕم و توند بگریم

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Where stories live. Discover now