𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒
--------───※ ·❆· ※───--------
لەبەردەم ئەو پەنجەرەیە وەستابوو کە دەرەوەی کراوە بە چەند شیشەیەک
سەیری ئەو شانشینەی دەکرد کە ڕۆژانێک ڕێزیان لێی دەگرت و لەم ڕۆژانەی ئێستاشدا بە شێت ناوی دەبەنئەوەی ڕۆژانێک بە پاشا بانگ دەکرا ئێستا لەلای هەمووان شێتێکی بێ بەها و گێلە
هەموو ژوورەکەی تەنها تاریکیەک بوو زیاتر نا...
چیتر مۆمەکان و ڕووناکیە جوانەکان ئەم ژوورەیان نەدەڕازاندەوەچیتر خۆشەویستی ئەوێی پڕ نەدەکرد
چیتریش ئەو خەندە جوانانە لێوەکانی ئەویان نەدەگرتەوەلەهەموو شتێک بە ئازارتر چیتر بۆنی ئەو ئەم ژوورەی داگیر نەدەکرد
بەڵکو لە شوێنی هەموو ئەمانە ژوورێکی سارد بوو وە تاریک بوو لەهەموو لایەکیش جلەکانی ڕۆسێلا هەڵواسرابوون
لەهەر کوچەیەک جلێکی ئەو بەدیوارەکەوە بووسەر مێزەکە پڕ بوو لەو کەرستە جوانکاریانەی ڕۆسێلا بەکاری دەهێنا
کاتێک بە گوڵێک دەوترێ گوڵێکی ووشک بوو لەکاتێکدا جوانترین گوڵە ، وە ئاو نادرێت لەهەمان کاتدا
ئەوا بەڕاستی دەبێت بەوەی ئەوان دەیڵێن ...دەبێت بەو گوڵە ووشک بووە و ئەوان دەیانووت
دیۆن بەشێت ناوبرا
دەرەوەی لێ قەدەغەکرا
هەموو تاکێک بە سوکایەتیەوە سەیریان کرد
وە خۆشەویسترین کەسی ژیانیان لێی برد
ئێستاکە بوو بەوەی ئەوان دەیانویست
مێشکێکی ئاڵۆز و ماندوولەیادی نیە کەی بوو کۆتا جار قسە کرد
لوکاس هەموو ڕۆژێک دێت بۆلای و بۆ چەندین کاتژمێر قسەی لەگەڵدا دەکات بەڵام هیچ وەڵامێک وەرناگرێت و هەموو جارەکانیش لەکۆتاییدا لەدەرەوە ژوورەکە فرمێسک دەڕژێنێت بۆ تاکە هاوڕێکەیئەوە ببوو بە ساڵانێک لەمەوبەر کە هەموو شتێک ڕوویدا
بەڵام بۆ دیۆن وەک ئەوە وابوو سەرەتای ڕێگا بێت چونکە بەبێ ڕۆسێلا هەنگاوێکی نەدەنا
ئەوان دوو خۆشەویست نەبوون
ڕۆسێلا ئەو منداڵە بوو کە دیۆن بەدەستەکانی خۆی گەورەی کرد و لەهەموو شتێکدا پاراستیتەنانەت لەخۆشی پاراست
هەرچەند خۆشی دەویستتاکە شتێک دڵی دیۆنی خۆشدەکرد ئەوە بوو کە سەیری ئاسمان بکات و لەنزیک پەنجەرەکە هەناسە هەڵمژێت
لەنێو خۆیدا دەیچرپاند کە ئەوە هەمان ئاسمانە لەسەر سەری ڕۆسێلا و هەمان هەوا دەچێتە سیەکانی
لەم چەند ساڵەدا لیۆ لە دەسەڵات مایەوە و تووانی بە شێت کردنی دیۆن دەسەڵات بۆ تاهەتایە وەرگرێت
YOU ARE READING
"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"
Romanceبەدرێژایی شانشینی نۆرماندی لە فەڕەنسا فەرمانڕەوایەتی دەکرا لەلایەن پڕێسکۆت ئێزرا چی ئەگەر لەم شانشینە گوندێکی شاراوە بوونی هەبێت؟ چی ئەگەر کچێک لەنێو ئەم گوندە مێژوو و ئەفسانەیەکی نوێ بنوسێتەوە بۆ نۆرماند؟ داستانی هەمووان جیاوازە و داستانی دیۆن ئێ...