ئەهریمەن

786 151 132
                                    

𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒

--------───※ ·❆· ※───--------

ژیانم خەریک بوو دەبوو بەوەی کە خەونم پێیەوە دەبینی

بێکێشە و ئارام بووم
دوومانگ تێپەڕ ببوو بەسەر ڕۆژی هاوسەرگیریەکەم

ئەوە ڕاست بوو کە هەمیشە خۆم لە ژوورەکەدا شاردبوویەوە وە تاکە شوێن بۆی دەڕۆشتم باوەشی دیۆن بوو لە کتێبخانەکە
بەڵام دڵخۆش بووم

لەسەرەتادا وازم لە کتێب خوێندنەوە هێنابوو چونکە تەنانەت بۆنی پەڕەکان ئێدوینی لەخەیاڵدا دەسوتاندم

بەڵام دیۆن دووبارە وایکرد نەرمی پەڕەکان هەموو شتێکم لەیاد بباتەوە

خەریک بوو فێردەبووم خۆشم بووێت
بەڵام هێشتاکەش هێواش بووم لەو فێربوونە

بۆمن زۆر سەیربوو لەپڕێکدا وەک هاوسەری خۆم قبوڵی بکەم

لەسەر جێگاکە ڕاکشابووم و لەو بیرکردنەوانەدا پەنجەکانم خستە سەر لێوەکانم و چاوەکانم داخست

ئەو هەستەی کە لە گەرماوەکە ئەو ڕۆژە ماچی کردم
ئەو شتە سەیرانەی بەنێو گەدەمدا هەڵدەفڕین و ئەو لێدانە توندانەی دڵم

هەموو شتێک شێواو بوو بەڵام جوان بوو

جوانتر بوو لەوەی بتوانم وێنایی بکەم
بتوانم کەسێک تێبگەیەنم چۆن بوو

لەو ماوەیەدا ئەو زۆر نەرم بوو لەگەڵمدا

زۆربەی کاتەکان کە لە ژوورەوە بوو بەدیارمەوە دادەنیشت و گوێی لەهەموو قسە بێماناکانم دەگرت

پێی دەوتم تۆ تەنها بێدەنگ مەبە هەرچیەک دەتەوێ بڵێ

زۆر جار کە لەبەردەم ئاوێنەکەدا خۆی ڕێک دەخا
ڕادەکەم و لەدواوە دەچمە سەر پشتیەوە و خۆم بە ملیەوە هەڵدەواسم و تا دەتوانم قژ و جلەکانی بەری تێک دەدەم ، نامەوێت بەو جوانیەوە بڕواتە دەرەوە بەڵام هەموو جار شکست دەهێنم چونکە بەو شێواویە زۆرەشەوە هێشتاکە وەک ئەستێرەیەک جوانە

لەم بیرکردنەوانە ڕاکێشرامە دەرەوە کاتێک دیۆن هاتە ژوورەوە
سەرم بەلای ئەوەوە هەڵگەڕاندەوە و جوانیە لەڕادە بەرەکەیم دۆزیەوە

خێرا لەسەر جێگاکە دانیشتم و خەندەیەکی گەورە کوڵمەکانمی بڵند کرد، ئەویش خەندەی کرد کاتێک ئەو پەرۆشیە زۆرەی منی بینی

دیۆن:-کەسێک ئەمڕۆ لە میزاجێکی باشدایە

سەرم بە بەڵێ جوڵاند و دەستەکانم وەک هی مناڵێکی بچوک بڵند کرد تاوەکو لە باوەشم بگرێت و ئەویش بەبێ بیرکردنەوە بەرەو من هات و توند منی خستە باوەشە گەرمەکەیەوە

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Where stories live. Discover now