پەردەی ڕەش

822 171 121
                                    


𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒

--------───※ ·❆· ※───--------

دیۆن:-بەڵگەکان سووتان و ڤالانتینا ژەهرخوارد کرا و ئێدوین ڤال دێ لۆوری وەرگرتەوە و بوو بە پاشا و ناوی منیان زڕاند و ووتیان درۆت کردووە و ئێستاکەش سێ شانشین بەڕێوەن بۆ نۆرماندی و لەدژمان دەجەنگن! تۆش پێم دەڵێیت پێویستە پشوو بدەم بەهۆی نۆرە دڵێکی نەفرەتیەوە! لیۆ بۆخاتری خودا مێشکت لە شوێنەکەیدا ماوە!ْ؟

قاچم لە ئەرزەکەوە دەلەرزاند و دەنگی پاوانەی پێم ژوورەکەی گرتبوویەوە بەڵام بەهۆی هات و هاواری دیۆن و لیۆ و لوکاسەوە بە کەمی دەتتوانی گوێبیست ببی

دیۆن دەستی کردبوو بە شێت بوون..
منیش لەجێگای ئەو بووبام هەر وا دەبووم
هەموو ئەمانە بەسەر یەکەوە ڕوویاندا ، ئەوانە بۆ دیۆن زۆر زۆر بوون! وە دەستیان کردبوو بە شکاندنی شکۆی دیۆن لە شانشینەکانی دیکە و بە درۆزن ناویان دەهێنا..
بەڵام دیۆنەکەی من ئاوا نەبوو
ئەو بۆ هەمووان زۆر باشبوو وە ئەو ڕاستیەکانی گوتووە

لیۆ:-دەزانم کاکە !بەڵام ناکرێ تۆ بەم حاڵەتەوە خەمێکی ئاوا هەڵگری ، خۆ ئەگەر بەتەمای خۆکوشتنیت ڕێگای دیکە هەیە!

هەموو ئەوەی لیۆ دەیکرد ڕێگری کردن بوو لەوەی دیۆن بڕوات بۆ ئەو جەنگەی بەڕێوەیە..

ڤان دێ لۆور و دوو ناوچەی دیکەی فەڕەنسا لەڕێگاوەبوون بۆ نۆرماندی

پلانیان بریتی بوو لەوەی یان نۆرماندی خۆی بەدەستەوە دەدا و دیۆن و بنەماڵەکەی بە منیشەوە لە سێدارە دەدرێ یاخود دەست دەکەن بە هێرش بردن و قەتلوعامێکی فراوان

وە دیۆن زۆر لەوە بەهێزتر بوو کە خۆی بەدەستەوە بدات بەڵام لەهەمان کاتیشدا ڕێگەی نەدەدا کوشتاریەکی ئاواهی لە شانشینەکەی ئەودا ڕووبدات

بەڵام دەستی کردبوو بە خواردنی سەری خۆی ...
لە مەی خواردنەوە نەدەوەستا و شەوان نەدەخەوت و وەک شێت لە نیوەی شەو فەرمانی دەکرد کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت و پلان داڕێژی دەکرد

لوکاس:-دیۆن ئەوان سێ شانشینن .. کاکە ئێمە ئەگەر ژنەکانیشمان ببەین بۆ ئەو جەنگە هێشتاکەش نابین بە نزیکی ژمارەی ئەوان، ناچارین دانوستان بکەین و ڕێکبکەوین

دیۆن برۆکانی هەڵبڕی و باوەڕی نەدەکرد بەوەی لوکاس پێی دەڵێت

دیۆن:-شەو نەخەوتوویت؟ لوکاس دانوستان بکەم لەگەڵ کێ!؟ لەگەڵ ئەو دوو شانشینەی کە لە سەخترین کاتیان من لەگەڵیان بووم و لە خەزێنەی وڵاتی خۆم خەرجیم پێیان داوە و لە جەنگەکانیان لە تەنیشتیانەوە وەستاوم کەچی ئێستاکە هەوڵی کوشتنی خەڵکی من دەدەن؟ یاخود لەگەڵ ئێدوین کە بەر لەهەمووشتێک خێزانەکەی منی وێران کردووە و دایک و باوکم بەدەست ئەوانەوە کوژراون و ڕۆسێلا .... هەرگیز! هەرگیز لێی خۆشنابم بەرامبەر ئەوەی لەگەڵ ڕۆسێلا کردی

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Where stories live. Discover now