پلان

806 151 136
                                    


𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒

--------───※ ·❆· ※───--------

لەنێوان شیشەی دەرگای زیندانەکەمەوە سەیری دەرەوەم دەکرد و فرمێسکەکانم چیتر بوونیان نەمابوو ، سەیری تەنیشت خۆمم کرد و ئەو قاپە خواردنانەم بینی کە بۆ ماوەی چەندان ڕۆژە بۆمی دەهێنن و نایانخۆم

هەموو ئەوەی لەیادم بوو لەدوای ئەوەی لەهۆش خۆم چووم لێرەدا خەبەرم بوویەوە ، هیچ کەسێک هیچی پێ نەووتم ، پێیان نەووتم بۆچی لێرەم؟ دیۆن چۆنە؟ نە لیۆ نە لوکاس کەسیان نەهاتوون بۆ لام

تەنانەت تێناگەم ئەنجامی چ کارێکم منی گەیاندۆتە ئێرەوە ، جلەکانم پیس ببون و قژیشم شێواو بوو ، لێوم وشک و بریندار ببو وە دەستەکانیشم قڵیشاو بوون

چاوەکانم زوو زوو دادەخران بەهۆی بێتاقەتیمەوە بەڵام هەوڵم دەدا بەئاگا بمێنم نەوەکو هەواڵێکی دیۆن بگات بە دەستمەوە

کاتێک دیمەنی سەری دیۆن کەوتەوە پێش چاوەکانم شەپۆلێک لە هەستی نەخوازراو بەنێومدا ڕژا وەک ئەوەی هەرگیز دیمەنێکی ئاوا نەکەوتبێتە پێش چاوەکانی هیچ کەسێک

لە شوێنەکەمدا لەسەر خۆڵی ئەرزەکە پاڵکەوتم و قاچەکانم گرتە باوەشمەوە

نازانم کە چاوەکانم کەوتنە خەوەوە یاخود نا بەڵام ڕاچڵەکیم کاتێک کەسێک ئاسنێکی کێشا بە شیشەکانەوە
بەخێرایی دانیشتم لە شوێنەکەمدا و سەیرم کرد 

چاوەکانم گەشایەوە بە بینینی لوکاس و خێرا هەڵسامەوە سەر قاچەکانم بەڵام بەهۆی بێتاقەتیمەوە نزیک بوو لەوەی بکەوم و لەهۆش خۆم بچم بەڵام هەرچۆنێک بێت بۆ دیۆن وەستام و دەستم ڕەوانەی دەرەوە کرد و توند جلەکەیم گرت و ڕامکێشا نزیکمەوە

ڕۆسێلا:-لوکاس...مامە لوکاس تکایە دیۆن .. باشە وانیە؟ دەپاڕێمەوە شتێکم پێ بڵێ !؟ هێشتاکەش دەژیت ڕاستە؟ ئێستا لەهۆش خۆیەتی؟ حاڵی باشە؟؟

لوکاس سەری نزم کردبوویەوە و دەستی گرتم و لە جلەکانی جیا کردەوە

دوو هەنگاو گەڕایەوە دواوە و دەرگاکەی کردەوە
لە شوێنی خۆمدا وەستابووم چونکە دەمزانی شتێک هەڵەیە

دەمزانی شتێک لە جێگاکەی خۆیدا نیە

لوکاس:-وەرە دەرەوە .. ئەمڕۆ سزاکەت دیاری دەکرێت.. پاشا دیاری دەکات

هەناسەیەکی ئاسودەییم دایەوە و فرمێسکەکانم باراند بەسەر خەندە گەورەکەم ..
خێرا کەوتمە سەر ئەژنۆکانم و بە گریان و قاقای پێکەنینەوە بۆ خودا دەپاڕامەوە

ڕۆسێلا:-زۆر سوپاس خوایە گیان ... زۆر سوپاس کە زیندووە

لوکاس ئاماژەی بە دوو کەس دا و قۆڵەکانی منیان گرت و بەنەرمی هەوڵیان دا بمخەنە سەر قاچەکانم و دواتریش بەرەو ناوەوەی کۆشک ڕێگامان گرتە بەر

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Where stories live. Discover now