کتێبخانە

714 143 13
                                    

𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒

--------───※ ·❆· ※───--------

لە ژوورەکەی بەخێرایی و شڵەژانێکی زۆرەوە هاتە دەرەوە دوای ئەوەی چیتر نەیتوانی بڕوا بە هیچ کام لە قسەکانی ڕۆسێلا بکات

چاوەکانی تەڕ ببوون بەڵام توڕە و بێباوەڕ بوون
بەهەنگاوە توند و گەورەکانیەوە دەڕۆشت و لەژێر لێوەکانی دەیچرپاند

دیۆن:-پێی وایە ڕۆسێلای پێدەدەم؟خەون دەبینێت

لە چرکەیەکدا هێواش بویەوە و دەستی بە دیوارەکەی تەنیشتیەوە گرت و دەوروبەری لەچاوەکانی دەخولانەوە

وە دواتر توند دەستی خستە سەر دڵی کاتێک هەستی بە ئازارێکی توند کرد تێیدا

هێواش هێواش پشتی حەساندەوە بە دیوارەکە و توند سینەی گرتبوو

قاچەکانی هێزیان بەبەرەوە نەما و لەشوێنەکەیدا دانیشت دوای ئەوەی دڵنیا بوو هیچ کەس نایبینێت

سەری بەرز کردەوە و ئەو مانگە درەوشاوە لە پەنجەرە گەورەکەی ڕێڕەوەکە دەدرەوشایەوە

ئەو مانگەی هەمیشە ڕۆسێلای بیر دەخاتەوە

وە لەتەنیشت ئەو پەنجەرەشەوە وێنەی دایک و باوکی هەبوو

دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکەکان دەڕژانە سەر ڕوخساری

دیۆن:-ئەو هەموو ئەوەیە کە من هەمە

سەری بەناقایل بوون دەجوڵاند و جەستەی دەلەرزی و خۆی دەلاواندەوە بەرامبەر ئەوەی تێگەشتووە کێ لەدەست دەدا

دیۆن:-نامەوێت ..نامەوێت لەدەستی بدەم

تەنانەت خۆی بەزەیی بەخۆیدا دەهاتەوە
ئەو پاشایەی هەمووان بەبێ هەست ناوی دەبەن و کەسێکی توندڕەو دەردەکەوێت
ئێستا ئاسمانی سەری چیتر باران نابارێنێت و
چیتر ئەو خۆرهەتاوە جوانەش ڕووناکی ناکات

سەیری دوورتری کرد و چاوەکانی دەرگای کتێبخانەکەیان دۆزیەوە

بە ئازاری دڵیەوە هەڵسایەوە و بەرەو ئەوێ ڕۆشت

هەرکە هەنگاوی نایە ژوورەوە هەستی بەو گەرمیە کرد کە پێشووتر لەوێدا بوونی هەبووە و ئێستا نەماوە

هێواش هێواش دەرگاکەی لەدوای خۆیەوە داخست و جەستەی پێدا حەساندەوە و چاوەکانی دەستیان کرد بە پشکنینی ئەوێ

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Where stories live. Discover now