𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦
𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒
--------───※ ·❆· ※───--------
پارچەیەک لە تیشکی زەرد و ڕووناکی خۆر دەکەوت بەسەر خۆڵ و خاکی نۆرماندیدا
هێشتا شنەبایەکی نزم و هێواش مابوو
هێشتا لەنێو ئەو شنەبایەدا بۆنی نەرمی تێکەڵەی باران و خاک مابوو
کۆشک ئارام بوو
بێدەنگ و بێکێشە بوولەنێوەڕاستی باخێکدا لە باخچەی کۆشکدا
وە لەژێر تاریکی سێبەری دارێکی بەرز و جواندا ڕۆسێلا دانیشتبوو
قاچە ڕووت و سپی و لاوازەکانی ڕاکێشابوو لەسەر خۆڵەکە و پشتە داپۆشراوەکەی بە یەک پارچە جلی تەنکەوە حەساندبوویەوە بە قەدی دارەکەدا
هەردوو تاڵی جلە نیمچە ڕووتەکەی هاتبوونەوە سەر قۆڵەکانی و قژە سوورەکەی کە هێشتا تێکەڵبوونی بەیانیانی تێدا مابوو تاڵ تاڵ هاتبوونە سەر سینگی پێگەشتووی
پشیلە سپی و نەرمەکەی لەتەنیشت قاچەکانی خەوتبوو
ڕۆسێلاش وەک هەمیشە کتێبێک لەنێوان پەنجە لاواز و نازدارەکانیدا هەبوو
جار جار چاوەکانی بۆ چەند چرکەیەک دادەخست تاوەکو پشویان پێبدات
وە لە کەمێک دوورتر دیۆن لەسەر کورسیەکەی دانیشتبوو وە مێزەکەی پڕ بوو لە شیرینی و خواردن
بەڵام هێشتا چاوەکانی لەسەر پەسندترین شیرینی خۆی گیریان خواردبوو
هیچ شتێک نەرمتر نەبوو لە چاوەکانی دیۆن کاتێک ڕۆسێلایان دەبینی
چایەکەی دەستی سارد ببویەوە
بەڵام تەنانەت ئاگاداریش نەبووچونکە ناخی گەرم و ئاگر بوو
چەندە سەیرە کاتێک ئەو ئێستا تەمەنی سی و یەک ساڵە و هێشتا وەک هەرزەکارێک دڵی دەکەوێتە لەرزین بەرامبەر هەر کردارێک و نیگایەکی ڕۆسێلا
باخچەیەکی گەورەی تایبەت کردبوو بە ڕۆسێلا
وەک ئەوەی بەڵێنی دابوووە پێخۆشحاڵ دەبوو ئەگەر پڕی بکردبا لە پشیلە
بەڵام ڕۆسێلا ڕەتی کردەوەنەک لەبەر ئەوەی حەزی پێی نەبێ
بەڵکو لەبەر ئەوە بوو کە ناتوانێت نازی ئەم هەمووە هەڵبگرێتدیۆن خەندەی کرد کاتێک ئەم قسەیە ڕۆسێلای بیر هاتەوە
وە لەژێر لێویدا چرپاندی

YOU ARE READING
"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"
Romanceبەدرێژایی شانشینی نۆرماندی لە فەڕەنسا فەرمانڕەوایەتی دەکرا لەلایەن پڕێسکۆت ئێزرا چی ئەگەر لەم شانشینە گوندێکی شاراوە بوونی هەبێت؟ چی ئەگەر کچێک لەنێو ئەم گوندە مێژوو و ئەفسانەیەکی نوێ بنوسێتەوە بۆ نۆرماند؟ داستانی هەمووان جیاوازە و داستانی دیۆن ئێ...